ئەیلول 20, 2019

شێرزاد عەبدولڕەحمان

 

• ژیان بەوە جوانە كە مرۆڤ بێجگە لە خۆی بیر لە خۆشبەختی و بەختەوەری خەڵكی دیكە بكاتەوە كە پێویستیان بە گەڕانەوەی هیوا هەیە، دیاردەیەكی زۆر جوانە ئەوەی كە ستافی كارمەندانی تەندروستی لە جەژن و ڕۆژانی پشوودا نواندیان.

• لەناو نەخۆشخانەی ڕزگارین ستافێكی خەمخۆر بە نوژدار و كارمەنداندانی خەمخۆر لە بەشی لێزەر هەر لە بەرپرسەكەوە تا پرسگە بە زەردەخەنەوە بێ گوێدانە ڕۆژانی پشوو لە پێشوازی و خزمەتی خەڵكی نەخۆشدا بوون كە لە هەموو عێراقەوە ڕوویان لەوێ كردبوو

• ئەوەیان جێگای دەستخۆشیە و دەبێ تۆمار بكرێ، چونكە ئەوە لە وڵاتانی دیكە بە پارەیەكی خەیاڵی ئەنجام دەدرێت

• نەمتوانی ئەو دیمەنە جوانە ببینم و باسی نەكەم و دەستخۆشی گەرم لەو ستافە ڕووح سووكە نەكەم

• هەقە وەزارەتی تەندروستی دەستخۆشی لەو تیمە ماندوو نەناسە بكات كە دوور لە ڕۆتین میهرەبانی خۆیان نواند.

© 2017 Hawler