کانونی یەکەم 07, 2019

د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود

 

له‌ ناونیشانی ئه‌و وتاره‌دا، (هه‌ولێر و به‌فرانكفۆن بوون)، خوێنه‌ری ووریاله‌وه‌ تێگه‌یشتووه‌‌ كه‌ هه‌ولێر به‌ته‌نیاهه‌رمه‌به‌ست لێی شاری هه‌ولێرنییه‌، به‌ڵكوبه‌ مانای پرس و پایه‌ته‌خت و ناوه‌ندی بریاری سیاسیی وئاینده‌یی كوردستانیشه‌ و بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌بات و تێكۆشانیش، له‌ دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌ولێر، وه‌ك ناوه‌ندی بریارله‌به‌رامبه‌ربه‌غدا، تاران، ئه‌نقه‌ره‌ و دیمه‌شق له‌زۆرلایه‌نه‌وه‌ ئارامترو بۆ مرۆڤایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان به‌خشده‌ وشیاوتره‌. ئیدی با نه‌یاران، ناحه‌ز و پیلانگێڕانیش له‌ته‌شكی ته‌ڕی خۆیان بده‌ن .
ئه‌م وتاره‌ش (هه‌ولێرو به‌فرانكفۆن بوون) دوای وتاری پێشوومان (هه‌ولێر و به‌جیهان بوونێكی تر) دێت له‌قۆناغی واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی به‌ده‌سته‌خوشك بوونی هه‌ولێر و پاریس ده‌دوێت، كه‌ رۆژی 15-7-2019 له‌لایه‌ن ئان ئیێدانگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر واژۆكرا.
بۆ مێژوو، ده‌بێ هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی وتاری پێشوومان (هه‌ولێر و به‌جیهان بوونێكی تر) لێره‌ بیخه‌ینه‌وه‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران، له‌وانه‌ :
له‌مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ له‌وڵاتی ئۆگه‌ندا رێكخراوی كۆنفیدراسۆنی پایته‌خته‌ فرانكفۆنییه‌كان، به‌ ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگار، هه‌ولێریان به‌ده‌سته‌خوشكی پاریس قبوڵ كرد.
دوای ئه‌وه‌ی پاریس و هه‌ولێر ده‌بنه‌ ده‌سته‌خوشكی یه‌كتری، هه‌ر له ‌وتاره‌كه‌ماندا چه‌ند كۆدێكی گرنگی نێوان فه‌ره‌نسا و كوردستانی باشوورمان بۆخوێنه‌ران دركاندووه‌، كۆده‌كان هه‌ندێكیان هه‌رله‌سه‌رده‌می سایكس پیكۆوه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن تا پێداگیری و پشتیوانی پاریس له‌ بریاری نێوده‌وڵه‌تی،پاراستنی ناوچه‌ی ئارام و دژه‌ فرین و هێلی 36 و سه‌ردانی خاتوو دانیاڵ میتران وله‌سه‌ره‌تای ساڵانی یه‌كه‌می راپه‌ڕینی ئازاری 1991 و پاشان هاتنی داعش و به‌م دوا دواییانه‌ش سووتانی كه‌نیسه‌ی نوتردام وبه‌ده‌سته‌خوشك بوونی هه‌ولێرو و پاریس و رووداوه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی كافتریای هۆقه‌باز، هه‌موویان شان وشكۆی هه‌ولێریان به‌رزی راگرتووه‌، مه‌گه‌ر له‌هه‌ندێ رووداودا، ئه‌م شان وشكۆ به‌رزه‌ زامداربووبێ، وه‌ك ئه‌ورووداوه‌ تیرۆریستییه‌كان ‌ده‌رهه‌ق به‌وشاره‌ كراون، یا له‌ به‌خشنده‌یی شاره‌كه‌،بۆ ناوچه‌و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان زیانی پانتایی جوگرافی بۆ هه‌ولێریش لێكه‌وتبێته‌وه‌، به‌نموونه‌پیاده‌كردنی هه‌ردوو هێلی( 36 و پی ئێم ئیف و ..تد) هه‌موو ئه‌مانه‌ هیچیان له‌شان وشكۆی هه‌ولێریان كه‌م نه‌كرده‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌زموونی پێكه‌وه‌ژیان و گه‌شه‌ سه‌ندنی به‌رده‌وام و كه‌لتوری یه‌كتر قبوڵ كردن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ولێریان جوانترو قه‌شه‌نگتر نیشانی جیهان داوه‌.
له‌دوای سه‌ردان و میوانداری كردنی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆشكی ئێلیزێ له‌لایه‌ن سه‌رۆك ئیمائیڵ ماكرۆن،له‌ رۆژی 10-7، فه‌ره‌نساو كوردستانی عێراق ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌ گرنگه‌ی ‌پێشتر پێكه‌وه‌ی گرێدابوون، پاریس ئه‌وپه‌یوه‌ندییه‌ی پته‌وترو به‌یایه‌ختر پێشانی جیهاندا.
له‌كاتێكدا، پاریس ناوه‌ندێكی سیاسی و ئابووری و كلتوری جیهانییه‌ وپێنجه‌مین گه‌وره‌ شاری جیهانییشه‌ و پێته‌ختی شاره‌ فرانكفۆنییه‌كانه‌، وا هه‌ولێریش به‌ده‌سته‌خۆشكی خۆی وه‌رده‌گرێ، به‌گوێره‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كۆنفدراسیۆنی پایته‌خته‌ فرانكفۆنییه‌كان هه‌یه‌تی، به‌تایبه‌تیش له‌بواری درێژخایه‌نی ئابوری و ژینگه‌یی و كلتوری و ...ئه‌وا جۆره‌ كاركردن و هه‌ماهه‌نگییه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان پایته‌خته‌ فرانكۆنییه‌كان دێنێته‌ دی كه‌ بۆ ئێستاو ئاینده‌ی كوردستان و هه‌ولێری یایته‌خت زۆر گرنگ و مێژووی و سه‌رده‌میانه‌ن.
له‌ كاتێكدا ئه‌م چه‌ند په‌یڤه‌ی ئه‌م وتاره‌ ده‌نووسین، ئه‌م وته‌ی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانمان له‌به‌ر چاوه‌، كه‌دوای بینینی سه‌رۆك ماكرۆن، له‌ رۆژی 12-7-2019 له‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردی هه‌ر له‌ پاریس گوتی :
گه‌ر رۆڵی فه‌ره‌نسا نه‌بووایه‌، دیارنه‌بوو كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌چوو.
ئه‌م وته‌یه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دوێنێی دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی و بۆ ئێستاو ئاینده‌ش گه‌لێ گرنگ و مه‌زن و پڕ بایه‌خه‌، له‌ مانایێ زیاترو له‌ ئاماژه‌یێكیش زیاتر هه‌ڵده‌گرێ.
پیرۆزه‌ هه‌ولێر بۆ به‌فرانكفۆنبوونت، بۆ جارێكی دیكه‌ به‌جیهان بوونه‌وه‌ت.
سوپاس پاریس، سوپاس كۆشكی ئێلیزێ كه‌ هه‌میشه‌ ده‌رگات بۆ پرس و خه‌م و مه‌ینه‌تیی و دۆستایه‌تی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر پشت بووه‌، سوپاس ئێلیزێ كه‌ هه‌ردوولای ده‌رگات، بۆ ئێمه‌ كراوه‌ بووه‌.

© 2017 Hawler