تشرینی یەکەم 14, 2019

سەرۆكی حكومەتی كوردستان، ئومێد و بونیاتنەری كوردستانێكی بەهێزتر

رێبوار حەمەلاو شوانی

 

بیست وحەوت ساڵی رابردوو، حكومڕانی هەرێمی كوردستان سەڕەرایی گشت كۆسپ و بەربەستەكان و رووداو وپێشهاتەكان بە قۆناغێكی سەخت وهەستیاردا گوزەری كرد،بەڵام توانیی لە سەر پێی خۆی رابوەستێت و سیمایەكی جوانی حكومرانی پێشكەش بە وڵاتانی ناوچەكە و هەموو دونیا بكات، پارتی دیموكراتی كوردستان كە خاوەن زۆرترین بەرپرسیاریەتیی بووە كە كابینە یەك لەدوای یەكەكان هەمیشە قبوڵی سەختی و ئەو ئەركانەی كردووە كە زۆر سەخت و مەحاڵ بوون بە تایبەت لە ماوەی چوار ساڵی رابردوومان كە هەمووان بینیان كە بە چ سیاسەت و دیپلۆماسییەك هەرێمی كوردستان پارێزگاری لێكراو و دەرباز كرا. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا گەلی كورد پادداشتی ئەو هەستە نیشتیمانی و نەتەوییانەی دایەوە و جارێكی تر پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی ئامادە كردووە تا بە هەموو توانایەكەوە ئەو ستراتیژی وپرۆژانەی كە نەكرا ئەمجارەیان كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان جێبەجێیان بكات .بۆیە،بەرێز مەسروور بارزانی هەر لە رۆژی راسپاردنیەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەردانی لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی كوردستان بۆ بەشداریكردنیان لە كابینەی داهاتوودا، سەلماندنی كە دەوڵەتمەدارێكی لێهاتوو و لێوەشاوەیە و توانای ئەوەی هەیە كە سەقامگیریی سیاسیی ناو حكومەت و ناو پرۆسەی حوكمڕانی لە كوردستاندا بپارێزێت و زەمینەیەك بێنێتە ئاراوە كە حكومەت باشتر بتوانێت بەرنامەكەی خۆی جێبەجێ بكات، ئەمە هەنگاوەشی لەو خاڵەوە دەركەوت كە رێگەی نەدا كێشمەكێشی سیاسیی نێوان حزبەكان ببنە بەشێك لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت و زۆر لێهاتووانە هەر لەسەرەتاوە پرۆسەی حوكمڕانی و كێشمەكێشی لایەنە سیاسییەكانی لە یەكتری جیاكردەوە.هەنگاوەكانی مەسرور بارزانی بەم ئاراستەیە كە لە دەستپێكی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە تێبینی دەكرێت، سەرەتایەكی موژدەبەخشە بۆ سەقامگیری سیاسی و حوكمڕانی لە كوردستاندا و ئەگەر كابینەی نۆیەم لەم ئەركە سەختەیدا سەركەوتوو بێت، ئەوا لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتەكەشی دەبێتە وەڵامدەرەوەی ئەو خواست و ئومێدەی كە خەڵكی كوردستان لەسەر كابینەی نۆیەم هیوایان لەسەر هەڵچنیوە.بەرێز نێچیرڤان بارزانی لەو ماوەیەی كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان بووە، بە كردەوە سەلماندوویەتی كە ئەو دەوڵەتمەدارەیە، هێزی دەوڵەت لە پێكەوە كاركردن و پێكەوەگونجان بەرجستە دەبێت، بەهەمان شێوە مسرور بارزانی لەو ماوەیەی كە راوێژكاری ئەنجومەتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بووە، ئەویش بە كردەوە سەلماندوویەتی بەبێ هەمەهانگی و كاری پێكەوەیی، ئاسایش و تەناهی لە وڵاتدا دروست نابێت، ئەو بە حوكمی كارەكەی كە پێشتر هاوكاری راستەوخۆی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی كوردستان بووە، هەموو كات جێگەی متمانە و رەزامەندیی هەردوولایان بووە و بە كردەوەش ئاسایش و تەناهی كوردستانی فەراهەم كردووە، ئەمەش فاكتەرێكی هەرە گرنگ و هاوكار بووە بۆ ئەوەی كۆمپانیا گەورەكانی جێهان متمانە بە ئاسایش و تەناهی كوردستان پەیدا بكەن و رووبكەنە كوردستان و سەرمایەكانیانی تێدا بخەنەگەڕ.خاڵی گرنگ لە پرۆسەی حوكمڕانیی ئەمجارەی كوردستاندا ئەوەیە كە ئەو دەوڵەتمەدارانەی رۆڵی كاریگەر لەناو پرۆسەكە دەگێڕن، دەوڵەتمەداری بەئەزموون و سەركەوتوون و توانیویانە لە رۆژە سەختەكاندا پەنجەرەی ئومێد بە رووی گەل و نیشتماندا بكەنەوە، هەر بۆیە كاتێك خەڵكی كوردستان بە چاوی ئومێدەوە سەیری دەست بەكابوونی كابینەی نۆیەمی كوردستان دەكەن، دڵنیان لەوەی ئەم كابینەیە لەو ئاستەدا دەبێت كە وەڵامی خواست و داواكاریی هاووڵاتیان بداتەوە، گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەش كە زەمینەی سیاسی بەو ئاستە لەبارە كە سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەم بتوانێت ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بكات كە لە رۆژی یەكەمی دەست بەكاربوونی لە رێگەی پەرلەمانی كوردستانەوە پێشكەشی گەلی كوردستانی دەكات. لە رووی گشت سێكتەرەكانی خزمەتگوزاری و گشت بوارەكانی تر.

 

© 2017 Hawler