تشرینی یەکەم 16, 2019

کلیلی بنیادنانی کوردستانێکی بەهێز

رێبوار حەمەلاو شوانی

لە رابردوو و ئێستا و داهاتووش گەلی كورد لە سایەی رێبازی كوردایەتیی و كۆڵنەدان پرە لە شانازیی و سەروەری كە دۆستان و دوژمنان باش دەزانن، هۆكارەكەشی پێداگریی لە سەر مافە ڕەواكانمان و پاشگەزنەبوونەوەیە لە سەر پرسە نشیتیمانی و نەتەوەییەكانمان. پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان پارتێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬خاوەن مێژوو و خاوەن رابردوویەكی‮ ‬پاك و بێگەردە و پارتێكی‮ ‬خوڵقینراو بۆ خزمەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان كە بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬كە هەمیشە قوربانی‮ ‬داوە بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستانیان بە تێكڕا بە ئارامی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬بژین و ئاوەدانی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬بوونی‮ ‬هەبێت. بۆیە گرنگ و پێویستە هەمووان لە سەرتاسەری‮ ‬كوردستان شانازی پێوە‮ ‬بكەین كە پارتێك هەیە توانیویەتی‮ ‬هەمیشە پێشەنگ بێ لە خزمەت و بەرخودان و قوربانیدان بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستان دەبێت‮. ‬لەوە گرنگتر ئەوەیە لەم هەڵبژاردنە هەموولایەك وەكو خۆیان پارتەكان بناسن و دەنگی‮ ‬خۆیانیان پێ بدەن بۆ ئەم مەبەستەش پارتی‮ ‬بە رێبەرایەتی‮ ‬پێشمەرگە و سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬باشترین و شیاوترین پارتە و لایەنە كە بیكەین بە نوێنەری‮ ‬راستەقینە و پێشڕەو بۆ ئەوەی‮ ‬جارێكی‮ ‬تووشی‮ ‬ئەنفال و كیمیاباران و دەربەدەری‮ ‬و ماڵ وێرانی‮ ‬نەبین‮. ‬بە هۆكاری‮ ‬ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەرۆكەكەی‮ ‬خاوەنی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانن و هەر پارتیش بوو توانی‮ ‬بە رابەرایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬تەحدای‮ ‬جیهان بكات و بە دونیا بڵێت ئێمە میللەتێكی‮ ‬مەزلوم و خاوەن مافین و دەمانەوێ سەربەخۆ بین‮. ‬پارتی‮ ‬ئەو حزبەیە كە وەك چیاییەكی پۆڵایین لە بەردەم داگیركەران وەستایەوە و تێكشكێنەری‮ ‬خەونی‮ ‬ناحەزانی‮ ‬كورد و كوردستانە و توانی‮ ‬پلانی‮ ‬گڵاوی‮ ‬دوژمنان لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر تێكشكێنێت و خاك و سەروەری‮ ‬كوردستان بپارێزێت لە كاتێكدا چەندین لایەنی‮ ‬تری‮ ‬بەناو كوردی‮ ‬دژی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان و هەبوونی‮ ‬قەوارەیی‮ ‬سیاسی‮ ‬و حكومڕانی‮ ‬كوردستان بوون‮. قوتابخانەی كوردایەتی ئامانجێكی روون و ئاشكرای هەیە و هەمیشە لە پێناو بەدیهێنانی ماف و ئامانجەكانی گەلی كورد تێكۆشاوە و قبوڵی مەترسی گەورەی كردووە و قوربانی و باجی گەورەی داوەتەوە، بۆ ئەوەی گەلەكە و نیشتیمانەكەی سەربەست بژێت و سەربڵند بێت. ئێستا كە كوردستان دوای هەڵبژاردنەكانی 30/9/2018 بە سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و حیزبی یەكەم متمانەی گەلی كوردی بەدەست هێنایەوە، جارێكی تر زۆر بەرپرسیارانە مامەڵەی كرد، بۆ ئەوەی قۆناغی ئایندەمان كە كوردستانێكی بەهێزە و بە یەكهەڵوێستی و یەكدەنگی داكۆكیی لە سەر مافە رەواكانی بكات.
پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو كات لە خەمی كورد و كوردستانه، ئامانجی ئارامی و خوشگوزەرانی و ژیانێكی ئاسوده و سەقامگیر بۆ هاوولاتیانی كوردستان، بۆیه له ماوەی حەوت مانگی رابردوو صەبوری، نەرمی، له بەرامبەر یەكیتی نیشتمانی نواند، جا ئەگەر وا نەبوایه هەر له مانگی یەكەمدا دەنگی تەواوی هەبوو له ناو هۆڵی پەرلەماندا بو پێكهێنانی حكومەت، ئەوندە لایەنگرانیشی له خۆی دڵگران نەدەكرد!!. بۆیە هەموو كات پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانی له پێناو خەڵك و وڵاتەكەی بەرژەوەندی پارتەكەی وەلا دەنیت له پیناو بەرژەوەندی كوردستان، نەك وەكو حزبە سیاسیەكانی تری كوردستان، كە دروشمە بریقدارەكانیان به ناوی كورد و كوردستانیەتە، بەڵام به دوای بەرژەوەندی حزبگەرایین له سەر حیسابی بەرژەوەندیە باڵاكانی كوردستان و خەڵكەكەی. بۆیە، پێوستە، گشتە هێز و لایەنەكان لە ئاست بەرپرسیاریەتییەكان بە تایبەت بەرژوەندییە باڵاكان و پاراستنی سەقامگیری و ئارامی زیاتر ئەركەكان بە ئەستۆ بگرن و لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری كوردستانیان تێبكۆشرێت، ئەمەیە كلیلی سەركەوتن بەرەو ئایندەیەكی پڕ هیوا و كوردستانێكی بەهێز.
پەسند كردنی سیستەمی دیموكراسی و پەیرەو كردنی بنەماكانی، لەگەڵ ئەوەی كارێكی شارستانی و بۆیرانەیە، مەرجی خۆیشی هەیە. یەكێك لەو مەرجانە، هەلبژاردن و رێز گرتن و ملكەچ بوون بە ئەنجامەكانی.
ئەوەی بینیمان لە ئەزمونێكی بیست و هەشت ساڵی، یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەشداری لە هەڵبژردنەكاندا دەكات، بەڵام لە دواییدا دان بە ئەنجامەكان نانێت ورێز لە ئیرادە و خواستی گەلی كوردستان ناگرێت و خۆی دەدزێتەوە و لەو بنەمایە دیموكراسیە دوور دەكەوێتەوە، بەڵكو بەرژەوەندی حزبایەتی لە پێش بەرژەوەندی نەتەوەیی دادەنێت و داوای پەشێكی زیاتر لە قەبارەی خۆی دەكات لەسەر حسابی حزبی براوەی یەكەم و ئەوانی تر. دوایین بەڵگەش دوا هەلبژادنەكانی پەرلەمانی كوردستان بوون، كە چون ئەنجامەكنی رەتكردەوە و كوتە داوی لایەنێكی دەرەكی و ئەو هەڵوێستەی بووە هۆی دوا كەوتنی پێك هێنانی كابینەی نوێی حكومەت، جگە لە ‌ئیفلیج بوونی كاری پەرلەمان.لە كۆتاییشدا هەر گەرایەوە بۆ مێزی گفت و گۆ و رێكەوتنی واژو كرد، جا چ بە ئیرادەی خۆی یان بە ناچاری و پاش ئەوەی هەندێك شتی بۆ روون و ئاشكرا بوو.
هیوادارین ئەو هەنگاوە لە رێكەوتنی سێ قۆلی، دەرفەتێكی باش و گونجاو بێت لە پێش پێكهێنانی حكومەت و گەرانەوەی دۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمەلایەتی بۆ دۆخی جاران و باشتریش ببێت.
هیوا خوازین هەموو لایەنەكان بە روحێكی كورد پەروەرانە بە ئەركی خۆیان هەستن و خزمەت بە گەلی كوردستان بكەن و هەموویان پێكەوە كوردستانێكی بەهێز بنیات بنێن.

© 2017 Hawler