تشرینی یەکەم 24, 2020

كونفرانسی میونشن و هەنگاوێكی گرنگ بۆ هەرێمی كوردستان

د. مەیادە محەمەد نەجار

 

كونفرانسی میونشن هەموو ساڵێك لە مانگی شوبات لە هوتیلی بایریشر هوڤ بەریوەدەچیت و بەكۆبونەوەی ئەمسالیشی دەبیتە (٥٤) هەمین كوبونەوە، لەمیژووی زنجیرە كۆنفرانسەكانیدا، شایەنی باسە ئەگەر لەرووی مێژووی دەستپێكی ئەم كۆنفرانسە بدوێن، دەستپێكی دامەزراندنی بۆ سالی ١٩٦٣ دەگەریتەوە، كەیەم كۆنفرانسی ئایاسیش لەسەر ئاستی جیهان لەم شارەدا بەرێوەچوو .
بێگومان كونفرانسی ئاسایش كەلەشاری میونشنی ئەلمانی بەرێوەدەچێت تەنها سێ روژ بەردەوام دەبیت، لەم كۆنفرانسەدا بەشێكی زۆری سەركردەكانی ووڵاتانی جیهان و سەروك وەزیران و وەزیرانی بەرگری و وەزیرانی دارایی وولاتانی جیهان بەشداری دەكەن، بێجگە لەوەی ژمارەیەكی زۆریش نوینەرانی ریكخراوی نیودەولەتیەكان راستەوخۆ بەشداری كارایان دەبێت .
كۆنگرەی ئاسایشی جیهانی كەلەمیونشن بەڕێوەدەچێت یەكێكە لەو كۆنفرانسە جیهانییانەی تایبەت بەئاسایشی جیهان كە گرنگیەكەی زۆری لەسەر ئاستی چەسپاندنی ئاشتی لەجیهاندا هەیە، چونكە ڕێژەیەكی زۆر لە سەركردە سیاسیەكانی وولاتە زلهیزەكانی جیهان بەشداری تێدا دەكەن و ئەوەی جێگەی سەربەرزییە بۆ ئێمەی گەلی كوردستان ئەمساڵ ئەندازیاری ئاشتی وئارامی هەرێمی كوردستان راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش ڕیزدار (مەسرور بارزانی ) و ئەندازیاری ئاوەندانكردنەوە رێزدار(نێچیرڤان بارزانی ) بەبانگهیشتیكی فەرمی لەلایەن جیهانەوە بەنامەیەكی فەرمی لە كونفرانسەكە بەشدارن .
ئەوەی گرنگە و شایەنی ئاماژەپێكردنە بەشداری كردنی ئەندازیاری ئاسایش و ئارامی كوردستان و ئەندازیاری ئاوەدانی بەهیزی پەیوەندییە دیپلوماسیەكانی سەركردایەتی كوردستان لەكەل وولاتانی روژئاوا دەردەخات و وەلامێكی زۆر كاریگەر دەبێت بۆ نەیارانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چونكە بەشداری كردنی حكومەتی هەرێم بەشێویەكی فەرمی دەبیتە پالپشەیەكی زۆر گرنگ بۆ میللەت كورد و سەركردایەتیەكەی سەلماندنی پەیوەندییە دپلۆماسیەكانیان لەكەل وولاتانی روژئاوادا لەلایەكی ترەوە دەبیتە گوشار بو سەر حكومەتی بەغدا و دەستەلاتدارانی بەغدا ناچار دەكات كە بەرێگەی دیالوگ كێشەكان ناچار بكەن و هەنگاوێكی گرنگ دەبێت بۆ ناچاركردنی حكومەتی ئێراقی بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ و دەبیتە هۆی چارەسەركردنی زوربەی كیشە هەلواسراوەكانی نیوان هەریم و بەغدا، ئەوەی گرنگە جێگەی سەرنجی هەمووانە بەشداری ئەندازیاری ئاشتی و ئارامی كوردستان ڕێزدار ( مەسروور بارزانی) راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و رێزدار( نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆكی حكومەتی هەرێم هەنگاوێكی زۆر گرنگە كە دەبیتە هۆی دووبارە بنیادنانەوەی پەیوەندییە ستراتیژییەكانی نیوان هەرێمی كوردستان و زۆربەی وولاتانی جیهان.
لەكۆتایدا ئەم هەنگاوانە نیشانەی ئەوەیە كە هەرگیز نەیارانی گەلی كورد ناتوانن بەهیچ شێوەیەك بەرامبەرمان رابوەستن چونكە بەئیرادەی خۆراگری گەلی كوردستان و سەركردایەتیەكەی و هەنگاوە دپلۆماسیەكانی سەركردایەتی سیاسی كورد هەموو پیلانەكانی دوژمنان لەناوبران .
* سەرۆكی رێكخراوی ئاریانا بۆ پێگەیاندنی ئافرەتان

 

 

 

© 2017 Hawler