تشرینی یەکەم 24, 2020

١٨ی شوبات، نوێبوونەوە و بەردەوامی بە مانای ھەڵکشانی (ی.ق. ک)ە

کاروان میرانی

 

یەکێتی قوتابیانی کوردستان ئەوکاتەی وەکو رێکخراوی قوتابیان ھاتۆتە گۆڕەپانی کاری رێکخراوەیی لەناوچەکە بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی توانی وەک نوێنەرێکی راستەقینەی قوتابیانی کوردستان بناسرێت و سەکۆیەک بێت بۆ دەنگ و رەنگی قوتابی کوردستان.
لەم سۆنگەشەوە خوێندنەوە بۆ مێژووی (ی.ق.ک)دەمانگەیەنێت بەگشت ئەو راستیانەی لەبەرچاوی ھەریەکە لەتاکی کوردی و بیانی بەدی دەکرێت. ١٨ی شوباتی ئەمڕۆ ھەنگاوەکانمان بەئاراستەی داگیرساندنی مۆمی65 ساڵ بەسەر تەمەنی رێکخراوی دایک و پێشڕەو دەنێین، جارێکی تر پێگیری و سور بوونمان پێ دەبەخشێت لەسەر درێژەدان بە (زانست و بەخەبات و داهێنان)لەپێناو ئەو ئامانجانەی لەساڵی (١٩٥٣) لەسەر بڕیاری بارزانی باوک و سەرکردە، یەکێتی قوتابیانی کوردستان دامەزرا.
ئەوەی زۆر گرنگە لەنەھجی (ی. ق.ک) بیخەمە ڕوو ئەو (نوێ بوونەوە و بەردەوامی)ەیە کە لەم رێکخراوەدا ناوە ناوە دێـتە ئاراوە، ئەمیش خۆی لەبەستنی (کۆنگرە و کۆنفڕانسەکان) دەبینێتەوە. لەنێوان دوویان سێ ساڵ جارێک دێتە ئاراوە.ئەم شێوازە لەنوێ بوونەوە دەکرێت بڵێین بە خاڵی وەرچەرخانی (ی.ق.ک) بەدی دەکرێ بەرامبەر رێکخراوەکانی تر لەکوردستانبەشێوەیەکی گشتی، ئەمەش بۆ ئەو هێزە دەگەڕێتەوە کە ئەم رێکخراوە بڕوای پێیەتی، نوێبوونەوە بەمانای چاکتربوون و نوێبوونەوە لەکارنامەیخودی رێکخراوەکە دەگەیەنێـت. ئەمە لەو سۆنگەیەوە سەرچاوە دەگرێـت کەدەبێت لەگەڵ ھەر پێشھات و گۆڕانکاری و پێشکەوتنەکانی ناوچەکە لەسەر تۆش پێویست دەکات گۆڕانکاری تیۆری و پڕاکتیکی بەخۆتەوە ببینیت.
یەکێتی قوتابیانی کوردستان تەنھا لەکاتی خەباتی شاردا کۆنگرە و کۆنفرانسیئەنجام نەداوە، ئێمە ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی کۆنگرەو کۆنفڕانسەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بدەینەوە، ئەوا دەبینین لەکۆی ١٤ کۆنگرەو ٦ کۆنفرانس (٧ کۆنگرە و ٥ کۆنفرانس) لەسەردەمی خەباتی شاخ بەر لەراپەرینی (١٩٩١)لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەستووە. ئەمەشئەوە دەگەیەنێتکەئەم رێکخراوە بڕوای تەواوی بەدیموکراتیەت ھەیە و پێشبینی وایە دەبێتگشت ئەندامە بەتواناکانی ئەم رێکخراوە بەژدار بن لەسەرکردایەتی کردنی رێکخراوەکەیان، ئەگەر سەیری ئەنجامی گشت کۆنگرە و کۆنفرانسەکانیش بکەیندەبینین ھەر جارەو کۆمەڵێک قوتابی بەتواناولێھاتوو سەر مەشقی بەدەستەوەگرتنیئەم رێبازەیان کردووە،دواتر کەوادەی کارکردنیشیان لەنێو ئەم رێکخراوە تەواو دەبێتکەسی سیاسی و رۆشنبیر و خزمەتکاربۆ گەل و نیشتیمانەکەیان لێ بەرهەم دێت و درێژە بەخەباتی خۆیان دەدەن. دواتر دەبن بەکەسی کاراو خاوەن مەکانەتکەدەبنبە جێگەی شانازی بۆ رێکخراوی یەکێتیقوتابیانی کوردستان،هۆکارەکەشی بۆ ئەو پەروەردەیە دەگەڕێتەوەلەنێو ئەو رێکخراوەپێی پەروەردە کراوە دواجار بۆتە بەرنامە و رێنیشاندەر بۆ کاری دوای(ی.ق.ک).
ئەمرۆ ھەنگاوەکان بەرەو ئاراستەی نوێ بوونەوە و بەردەوامی بەمانای پێشەنگ بوونی یەکێتیەکەمان دەھاوێژین، بەئومێدی ئەوەی دووبارە پۆلێکی تری قوتابی بەتوانا پێبگەیەنین و پێشکەش بەوڵاتەکەمان بکەین،لە ئێستادا(ی.ق.ک)پۆلێکی تر لە قوتابی زیرەک و خوێنگەرم سەر مەشقی بەرەو پێشبردنی زیاترن بۆ درێژەدانبە خەباتی بەردەوامی (ی.ق.ک)یان گرتۆتەئەستۆ. لە کۆتایدا(١٨)ی شوبات رۆژی قوتابیانی کوردستانپیرۆزبێت سڵاو بۆ شەھیدانی بزاڤی یەکێتی قوتابیانی کوردستان سەروەریان(بارزانی نەمر)، دامەزرێنەری یەکێتی قوتابیانی کوردستان و کاک ئیدریسی ھەمیشە زیندوو، سەری رێزو نەوازش دەنوێنین بۆ شەهیدانی سەربەرزی کوردستان و شەهیدانی (ی.ق.ک) و شەهید (فرەنسۆ هەریری) دۆستی قوتابیان، کە لە رۆژی قوتابیان بە دەستی تاریک تیرۆر کرا.

© 2017 Hawler