ئەم پەڕەیە چاپ بکە

ئەنفال وەک پرۆسەیەکی بەردەوام بۆ ئێمە

ڕێبین ڕەحیم

 

٭ئەنفال پرۆسەی بەجینۆساید کردنی گەلێکە کە وویستیان وابوو تێکڕاو بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن و ڕەگەز هەمووی لەناوبەرن بەخەڵک و خاکەکەیەوە پرۆسەی ئەنفال ڕوی ڕاستەقینەی عەقڵیەتی حکومڕانانی عێراقە وەک دەوڵەتێکی داگیرکەر بەرامبەر بە کوردستان
٭هەژمارەکانی ئەنفال و پرۆسەی ئەنفال ڕاستی ئەوەمان بۆ پشتڕاست دەکاتەوە لەو ڕۆژەوەی ئێمە بەزۆر لکێنراوین بەم دەوڵەتە داگیرکەرەوە هەتا ئێستاش لەهەوڵی سڕینەوەی ئێمەدابوون وەلێ ئەوە ئازایەتی و بەرخۆدانی گەلی ئێمەبووە بەرگری کردوەو تەسلیم داگیرکەران نەبوەو تائێستاش بەردەوامە لە بەرگری
٭عێراق وەک پرۆژەیەکی کۆڵۆنالیزم و بوەبە مۆتەکەیەک بۆ ڕۆح و جەستەی ئەم نەتەوە مەزڵومەی ئێمەو هیچی پێ نەبوە جگەلە کوشتن و بڕین و سوتاندن و خنکاندن و زیندەبەچاڵکردن و کیمیابارانکردن و ئەنفالکردن و جینۆسایدکردن، بۆیە گەلی ئێمە لە پرۆسەیەکی مۆدێرنی جواندا لە(۲٥ی ئەیلولی ۲۰۱۷) بڕیاری خۆیداو ڕایی خۆی بە گوێی کەڕی هەموجیهاندا دا ووتی ئێمە نامانەوێت لە مەنجەنیقی کوشت وبڕی ئەم عێراقدا بمێنینەوە تکایە ڕێز لەدەنگ و ئیرادەمان بگرن و بهێڵن با ئێمەش وەک هەرگەلێکی دیکەی دونیا ئازادانەو سەربەستانە وەک مرۆڤ بژین
٭بۆ ئێمە ئەنفال پرۆسەیەک نیە کۆتای پێهاتبێت جێمانهێشتبێت بەڵکو پرۆسەیەکی بەردەوامەو لەناومان دەبات و لەپێشمانەوەیە بەردەوام چونکە هەموو ئەوانەی کەدێن داگیرمان بکەن بێشک پێش هەمووشت ئەنفال و جینۆسایدمان دەکەن ئەنفالی(شەنگال)لەلایەن داعشەوە ئەنفالی(خورماتوو+کەرکوک)ساڵی (۲۰۱۷) جارێکی دیکە لەلایەن عێراقەوە باشترین بەڵگەن و ئەوەمان پێدەڵێن ئەنفال نەک کۆتایی نەهاتوە بەڵکو خەتەرێکی بەردەوامەو لەپێشمانەوەیە
٭ئەمڕۆ کەساڵیادی ئەنفالی گەلەکەمانە لەدووجێگەی جیاوازدا دوو گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدەدرێنەوە بۆهێنانەوەی ئێسک و پروسک و ڕوفاتی پیرۆزی ئەو شەهیدانەی تەنها لەبەر کوردبوون قڕکران،
دوای (۳۱ ساڵ)گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەسنوری پارێزگای (موپەنا)کە هاوسنوری ووڵاتی سعودیەیە دۆزرایەوە کە سەرجەم قوربانیەکانی کوردن و زۆرینەشیان ژن و منداڵن گۆڕێکی دیکەش پاش(٥ساڵ)بەڵێ تەنها پێنج ساڵ لە سنوری شەنگال دەردەهێنرێت کە ئەنفالەکانی شنگالیش هەمان عەقڵیەتی عێراقە جارێکی دیکەو بەناوێکی دیکەوە جینۆسایدمان دەکاتەوە.
٭تەنها ڕێگەچارەی کۆتایهێنان بە پرۆسەی بەجینۆسایدو ئەنفالکردنمان ئازادی وسەربەخۆییەو نابێت هەرگیز هەرگیز دەست لەپرۆسەی سەربەخۆی هەڵگرین ئەگەر نا ئەنفال وەک هەمیشە بەردەوام دەبێت.