ئەیلول 19, 2018

دیبلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانی و دەست کورتی بەغداد

كەژان محمد

 

هەموو هەوڵەکانی بەغداد دوای خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر خرایە گەڕ بۆ دابڕینی کوردستان لە گەڵ دنیای دەرەوەو دواتریش کارکردن بۆ کۆتایی هێنان بە ئەزمونی هەرێم،هەر لە دوای دەرکەوتنی ئەو هەوڵانەی بەغداد لە ناوخۆی کوردستان چەند هێزێکی ورە ڕوخاو لە کابینەی هەشت کشانەوە چونکە پێیان وا بوو کوردستان و ئەزمونەکەی کۆتایی هاتووەو ویستیان دوای چوارساڵ بەشداری لە حکومەت خۆیان لە بەرپرسیارێتی بدزنەوە،لێ متمانە و توانا و وورد بیری نێچیرڤان بارزانیان لە یاد کردبوو کە لە ماوەیەکی کەمدا ئارێشەکان چارەسەر دەکات و بە سیاسەتی نەرم و هەنگاوی وردی دیبلۆماسی پێش ئەو هێزە ناوخۆییانە بەغداد توشی شۆک دەکات.
لە ماوەی ڕابردوو چەند جارێک بەغداد ڕێگری کرد لە سەردانی چەند وەزیرێکی وڵاتانی ئەوروپی بۆ کوردستان،دیارترینیان وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بوو،لێ دواجارو دوای گەشتێکی کورت مەودای بارزانی و گەڕانەوەی بۆ هەولێری پایتەخت،ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی کوردستانی کردوو لەگەڵ ڕێزدار نێچیرڤان کۆبونەوە،ئەو بەغدادەش کە خەونی خنکاندنی خەڵک و کۆتایی هێنان بوو بە ئەزمونی هەرێم،خەونەکەی بە هەنگاوە دیبلۆماسیەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ هەمیشە خرایە ناو خاکەوە.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.