شوبات 19, 2018

ڕابەر محموود

 

پەیتا پەیتا سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆکی حکومەت بەستەڵەکی گەمارۆ دیبلۆماسیەکانی تواندەوە و وڵاتانی کاریگەری جیهانی سەرەتا لە ڕێگەی نوێنەر و باڵوێزەکانیانەوە سەردانەکانیان بەردەوام کرد و پەرەیان پێدا تا گەیشتە ئاستی وەزیرانی دەرەوە، بەر لەدوو مانگ لە ساتێکدا کە بەغدا لە هەڕەشەکانی بەردەوام بو وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەشتێکی فەرمی بۆ بەغدا ڕەتکردەوە بەهۆی ئەوەی حکومەتی بەغدا ویستی ڕێگری بکات لەوەی کە ئەو وەزیرەی ئەندامی ناتۆ سەردانی هەولێر بکات، لە ڕونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دووپاتی ئەوە کرایەوە کە حکومەتی ئەڵمانیا سەرەڕای ڕێگریەکانی بەغدا بەردەوام دەبێت لە پەرە پێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و یارمەتی لۆجستی و مەشقی هێزەکانی پێشمەرگە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەو حکومەتە لە گفتوگۆ و ڕاوێژی بەردەوامدان، ئەم ڕاگەیانراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا شکستی بە فشارەکانی بەغدا هێنا و نێچیرڤان بارزانی بەفەرمی بانگهێشتی ئەڵمانیا کرا و لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبونەوەی ئەنجامدا، هەروەها کۆبونەوە باڵاکانی نێچیرڤان بارزانی لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس و گفتۆگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیر و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان گەمارۆ سیاسی و دیبلۆماسیەکانی کەم کردەوە و دواجار لە ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە وەزیری دەرەوەی دۆستە لەمێژینەییەکەی کورد (فەڕەنسا) گەیشتە هەولێر و لە ئێوارەیەکی باراناویدا بە کۆڵێک پشتیوانی پاڵپشتی ئەوروپی و جیهانی باوەشی گەرمی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم کردەوە وهەرەسی بە هەموو هەوڵە ژێر بەژێرەکانی بەغدا هێنا کە بۆلاوازکردنی کوردستان ئەنجامی دەدا . سەردانی جان ئیڤ لودریان وەزیری دەروەی فەڕەنسا بە یەکەم سەردانی باڵای وڵاتێکی کاریگەری جیهانی دادەنرێت لەدوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، بێگومان وەک ئەو وەزیرە لە بەغدا ئاماژەی پێ کرد ئامانجی ئەو گفتوگۆ و چارەسەری کێشەکانە لەدوای کۆتایی داعش و بۆ ئەو مەبەستە لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەرەنجامی کۆبوونەوەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕادەگەیەنێت کە بە دڵنیاییەوە کاریگەری ئەرێنی دەکاتە سەر پاراستنی مافە دەستووری و بەرژەوەندیەکانی هەرێمی هەرێمی کوردستان و کوردستانێکی بەهێز و کاریگەر لە ناوچەکە ڕۆل دەبێت و دەگێڕێت

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.