شوبات 16, 2019

ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق گەرمتردەکات

ڕۆژێک لەدوای سەردانی (مایک پۆمپیۆ) وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ عێراق، شاندێکی باڵای ئێران لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبونەوەیان ئەنجامدا و تیایدا ڕایانگەیاند کە پەیوەندییە دووقۆڵیەکانیان بەهێزتردەکەن.

یەکێک لەئامانجەکانی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ جەختکردنەوە بوو لە چەماندنەوەی کاریگەرییەکانی ئێران لەناوچەکەدا، وە ئەمەریکا بەنیازە لوتکەیەکی جیهانی لەمانگی شوباتدا لەپۆڵەندا بۆ سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چۆنیەتی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئێران گرێبدات و لەو لوتکەیەدا وڵاتانی ناوچەکە بەشداردەبن، ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە پەیوەندیی نێوان ئێران و عێراق، وە کاریگەرییەکانی ئێران لەسەر عێراق لەئاستێکی بەرزدایە و، تاڕادەییەکی باڵاش بازرگانیەکانی عێراق پشتیان بەئێران بەستوە بۆیە هەروا ئاسان نیە عێراق دەستبەرداری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ببێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (نیوزویک) هەماهەنگیەکانی عێراق و ئێران لەداهاتوودا لەڕووی پەیوەندیی بازرگانی و بەتایبەتی وزەوە زیاتر بەرەوپێشدەچن ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەمەریکا دەیەوێ لەڕێگای سزایەکانەوە کار لەسەر پوکانەوەی کەرتی ئابوری ئێران بکات، وە عێراقیش وەکو هۆکارێک بۆ هێشتنەوەی ئابوری ئێران بەزیندوویی دەبینێت.
(بیژان زەنگەنە) وەزیری وزەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ (عادل عەبولمەهدی) سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندێکی باڵای عێراقی لەبەغدا کۆبۆوە، (عەبدولمەهدی) لەبارەی کۆبونەوەکە گوتی، پەیوەندییەکی قوڵ لەنێوان هەردوو وڵات و خەڵکی هەردوو وڵاتی هاوسێدا هەیە، وە باسی لەگرنگی و بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانەکرد لەو شوێنانەی کە خزمەت پێشکەشی خەڵکی هەردوولا دەکەن بەتایبەتی ئاستی هەماهەنگیەکانیان لەپرسەکانی نەوت و گازدا.
وەزیری نەوت و گازی ئێران خۆشحاڵی و شانازی وڵاتەکەی بەو ئاستە بەرزەی پەیوەندییەکان ڕاگەیاندوە و، وە ئامانجی گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییانەشی خستۆتەڕوو، هەروەها هیواخوازبوەکە هەماهەنگیەکانیان زیاتربکەن.
ئەگەرچی عێراق لەلایەن ئەمەریکاوە بەردەوام هاندەدرێت کە سەربەخۆیی وزە فەراهەم بکات، وە لەکاتی سەردانەکەی (پۆمپیۆ)شدا بۆ بەغدا پاڵپشتی ئەمەریکای بۆ سەربەخۆیی عێراق لەڕووی وزەوە بەبەرپرسانی عێراق ڕاگەیاندوە بەڵام شارەزاییانی بواری وزە لەعێراق دەڵێن ئاسان نیە بەو زووانە عێراق بتوانێ دەستبەرداری گازی سروشتی ئێران ببێت، وە نزیکەی دوو ساڵی دەوێت تاوەکو عێراق بتوانێت سەربەخۆیی لەبواری وزەدا دروستبکات.
مانگی ڕابردوو ئەمەریکا وادەی بەخشینەکەی بۆ عێراق بۆ (٩٠) ڕۆژی دیکە درێژکردەوە، چونکە عێراق لەو کاتەی ئێستادا هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەمدانیە بۆ پەیداکردنی گازی سروشتی بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ وڵاتەکەی، بەڵام چەند بەرپرسێکی عێراقی ئاماژەیان بەوەداوە کە عێراق ناچارنیە بەدوای ڕێکارەکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران بکەوێ، واتە لەدوای ئەو وادەیەش عێراق بەردەوام دەبێ لەمامەڵەکانی بواری وزە لەگەڵ ئێراندا. وە (زەنگەنە)ش وەزیری وزەی ئێرانیش لەبارەی سزایەکانەوە بە (ڕۆیتەرز) ی ڕاگەیاندوە کە سزایەکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە نایاسایین، بۆیە شارەزاییان لەو باوەڕەدان عێراق و ئێران پەیوەندییە بازرگانیەکانیان درێژەپێدەدەن بەبێ گوێدانە سزایەکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران.
شیاوی باسکردنە، ئەمەریکا دەیەوێ کاریگەرییەکانی ئێران لەسەر وڵاتانی ناوچەکە کەمبکاتەوە، سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ عێراق و ناوچەکەجگە لەوەی بۆ دڵنیاکردنەوەی پاڵپشتی ئەمەریکا بۆ دۆستەکانی بوو هەروەها بۆ ئاماژەدان بەڕاستی ڕووبەڕووبونەوەی ئەمەریکا لەگەڵ ئێرانیش بوو بەتایبەتی لەبارەی کاریگەری سزایەکان.
عێراق کە دۆستی ئەمەریکا و ئێرانیشە دەبێ باڵانسێک لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا ڕابگرێ، چونکە ئەمەریکا لەساڵی (٢٠٠٣) ەوە کە ڕژێمی بەعسی ڕووخاند، تاوەکو ئێستا پاڵپشتی سەقامگیری و ئاسایش لەعێراقدا لەگەڵ هێزە عێراقیەکاندا دەکات، وە لەبەرئەوەی لەدوای (٢٠٠٣) ەوە حکومەتەکانی عێراقیش زۆرینە شیعەبوون و شیعە خاوەن دەسەڵاتی زۆرینە بوە ئەو دەرفەتە بۆ ئێرانیش کاریگەرداربوەو وایکردوەهەژمونی خۆی لەسەر عێراقدا بچەسپێنێ و شوێنپەنجەی لەشێوەی سیاسی و ئیداری عێراقدا جێبکاتەوە.
هەوڵەکانی ئەمەریکا لەسەر وڵاتانی ناوچەکە بەردەوامی دەبێت بۆ شکستهێنان بە کاریگەرییەکانی ئێران لەو ناوچەیەدا، بۆ ئەو مەبەستە لە (١٣ و ١٤) ی شوباتدا ئەمەریکا لوتکەیەکی جیهانی لە پۆڵەندا گرێدەدات بۆ کۆکردنەوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها جیهان، ئامانج لەو لوتکەیە گرنگیدانە بەئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، ئازادی لەو ناوچەیەدا، هەروەها هەوڵدانە بۆ ئەوەی دڵنیابن کە ئێران کاریگەرییەکانی لەسەر سەقامگیری ئەو ناوچەیە نابێت.
عێراق لەئێستادا لەئاستێکی بەرز وابەستەی ئێرانە لەسەر مەسەلە بازرگانیەکانی، بەتایبەتی لەپشتبەستن بە گازی سروشتی ئێران بەجۆرێک کە بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی هەناردەی گازی ئێرانەوە بۆ عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە پلان هەیە هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق لە (١٥) ملیۆن مەتر سێ جا لەڕۆژێکدا بەرزبکرێتەوە بۆ (٤٠) ملیۆن مەتر سێ جا لەڕۆژێکدا. هەروەها ئێران پاڵپشتی بەهێزی گروپە جیاوازە شیعەکان و بەشێک لەلایەنە سیاسیەکانی عێراقیش دەکات هەموو ئەوانە ئەو ڕاستیە دەردەخەن کە بۆ ماوەیەکی درێژ عێراق لەژێر هەژمونی ئێراندا دەمنێنێتەوە سەرەڕای ئەوەی کە هاوپەیمانی نزیک و ستراتیژی ئەمەریکاشە.

 

خالید ئه‌حمه‌د - هەولێر

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 14 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 13 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 12 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 11 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 10 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 07 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 06 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 05 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 04 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 03 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 31 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 30 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 29 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 28 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 27 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 24 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 23 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 22 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 21 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 20 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 17 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 16 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 15 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 14 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 13 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 10 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 09 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 08 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 07 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 06 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 03 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 02 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 24 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 23 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 20 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 17 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 16 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  • 32
  • 33
  • 34
  • 35
  • 36
  • 37
  • 38
  • 39
  • 40
  • 41
  • 42
  • 43
  • 44
  • 45
  • 46
  • 47
  • 48
  • 49
  • 50
  • 51
  • 52
  • 53
  • 54
  • 55
  • 56
  • 57
  • 58
  • 59
  • 60
  • 61
  • 62
  • 63
  • 64
  • 65
  • 66
  • 67
© 2017 Hawler