کانونی دووەم 18, 2019

4 ملیۆن و 100 هه‌زار عێراقی ئاواره‌ی ناوخۆی وڵاتن

رێكخراوێكی جیهانی تازه‌ترین ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی وڵاتی جیهان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی بێكاریان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ داهاتیان تێدا به‌رزه‌.

رێكخراوی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، ڕێژه‌ی بێكاری ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهانی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی بێكاری تێدا به‌رزه‌، له‌ نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا ناوی عێراق هاتووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی بێكاری گه‌یشتۆته‌ 40%، سندوقه‌كه‌ ئه‌وه‌یشی ئاشكراكردووه‌ كه‌ ڕێژه‌یه‌ له‌ نێو كچان زۆرتره‌ گه‌یشتۆته‌ 85%. هه‌روه‌ها به‌رزترین رێژه‌ له‌ نێو وڵاتاندا وڵاتی عه‌مانە، كه‌ چونكه‌ رێژه‌ی بێكاری گه‌یشتۆ 50 % ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به‌به‌روارد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی داهاتی وڵاته‌كه‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه‌ و جگه‌ له‌مه‌یش نزمترین ڕیژه‌ی بێكاری وڵاتی قه‌ته‌ره‌ كه‌ ئێستادا گه‌یشتووەتە 5%..
ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ كه‌ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ مافه‌كانی مرۆڤ، چه‌ند ئامارێكی‌ له‌سه‌ر چوارده‌ ساڵی رابردووی عێراقی نوێی دوای رووخانی رژێمی سه‌دام بڵاوكرده‌وه‌. ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت: له‌ ئێستادا 4 ملیۆن و 400 هه‌زار عێراقی ئاواره‌ی 64 وڵاتن، هاوكات 4 ملیۆن و 100 هه‌زار عێراقی تری ئاواره‌ی ناخۆی وڵاتن، ئه‌مه‌به‌ده‌رله‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار عێراقی له‌ كامپه‌كان و چادرگه‌كاندا ژیانی سه‌خت ده‌گوزه‌رێنن.سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری و ئاستی زانستی عێراق، هیومان رایتس وۆچ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: زیاتر له‌ 6 ملیۆن عێراقی خوێندنه‌وه‌ و نووسین نازانن، به‌غدادی پایته‌خت له‌ پێشی پێشه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی عێراق دێت كه‌ رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری تیایاندا به‌رزه‌.
ئاماره‌كه‌ی ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی بێكاری له‌ عێراقدا، ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار نیشانده‌دا كه‌ رێژه‌ی بێكاری گه‌شتوه‌ته‌ له‌ 31% له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی هه‌ژاری راپۆرته‌كه‌ی ڕایتس ۆچ ده‌ڵێت: 35%ی دانیشتوانی عێراق له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ ده‌ژین كه‌ داهاتی رۆژانه‌ی كه‌سێك كه‌متر له‌ 5 دۆلاری ئه‌مریكییه‌.

ڕێژه‌ی هه‌ژاری
له‌ئێستادا رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی عێراقدا گه‌یشتۆته‌ له‌ 41 %، هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌كانی باشوری عێراق رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ 30% یه‌ و له‌ناوچه‌كانی ناوه‌راستی عێراقیش رێژه‌ی هه‌ژاری گه‌یشتۆته‌ له‌ سه‌دا 23%، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ش كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی یونسێفه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌شێكی زۆر له‌هه‌ژارانی عێراق منداڵن به‌جۆرێك له‌نێو چوار منداڵدا یه‌كێكیان هه‌ژاره‌، و رێژه‌ی منداڵه‌ هه‌ژاره‌كانی عێراق له‌ سه‌دا 50% یه‌.
زۆریی ژماره‌ی هه‌ژارانی عێراق، وای له‌ حكومه‌تی عێراق كردووه‌ بیر له‌ هه‌نگاوی نوێ بكاته‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفته‌كه‌ و له‌هه‌وڵێكیشدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی، وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌هاوكاری بانكی نێوده‌وڵه‌تی ستراتیژیه‌تێكی نوێی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له‌نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2022 له‌عێراق راگه‌یاندوه‌، به‌پێی ئه‌و ستراتیژیه‌تیه‌ تا ساڵی 2022 له‌ رێی 32 پرۆژه‌وه‌ ئاستی هه‌ژاری له‌عێراق به‌رێژه‌ی له‌ %25 كه‌مده‌بێته‌وه.‌

دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 18 کانونی یەکەم 2018 06:19

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 17 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 16 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 15 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 14 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 13 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 10 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 09 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 08 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 07 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 06 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 03 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 02 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 24 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 23 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 20 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 17 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 16 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  • 32
  • 33
  • 34
  • 35
  • 36
  • 37
  • 38
  • 39
  • 40
  • 41
  • 42
  • 43
  • 44
  • 45
  • 46
  • 47
© 2017 Hawler