ئازار 21, 2019

توێژینه‌وه‌ی نوێ: ئاڵوده‌بوون به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان هاوشێوه‌ی‌ ڤایرۆسی ئایدز له‌ جه‌سته‌دا مه‌ترسیداره

به‌پێی زانیارییه‌ نافه‌رمییه‌كان و میدیاكانی عێڕاق، مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ئه‌م وڵاته‌ی ته‌نیووه‌، به‌جۆرێك ڕێژه‌ی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌، به‌پێی زانیارییه‌كان گه‌نجان و كوڕان وكچان تووشی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌ندامی كۆمیسیارانی مافه‌كانی مرۆڤ، فازڵ غه‌ڕراوی رایگه‌یاند، عێراق بووه‌ته‌ بازارێكی پڕ داهاتی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ، گوتی: ئه‌مساڵ و پار راده‌ی به‌كارهێنان و بڵاوبوونه‌وه‌ و ره‌واجپێدانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان زۆر زیادی كردووه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ناو كچان و كوڕاندا.گوتیشی: ره‌وشی ئابووری، ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده‌یه‌ هه‌یه‌.روونیشیكرده‌وه‌، پێشتر ته‌نیا ئه‌فیون و حه‌شیش هه‌بوون و ئێستا زۆر جۆری دیكه‌ی ترسناكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ كرد، به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و مادده‌ ترسناكانه‌ تاوانی زۆر ترسناك و پێچه‌وانه‌ی دابی گشتیی كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كاتێك پاره‌یان به‌ ده‌سته‌وه‌ نامێنێ دزی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر بكڕن.
له‌ ئاستی عێراقیش، به‌ هۆی هاوسنووری له‌گه‌ڵ ئێران، كه‌ عێراق به‌ ئه‌ف ده‌گا ئه‌منییه‌كا غانستانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، رۆژ له‌ دوای رۆژ به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان زیاتر بووه‌ و له‌ بازاری ره‌شدا ئه‌و ماددانه‌ له‌ ژێر ناوی جیاجیا ساغ ده‌كرێنه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای زیقار، ڕای گه‌یاند،ن توانییان ژنه‌ بازرگانێكی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ شاری ناسڕییه‌، ده‌ستگیر بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی پارێزگای زیقار له‌ باشووری عێراق، ڕایگه‌یاندووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانییان بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ئافره‌تێك ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ بازرگانی به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌كات.له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌، بازرگانیكردن به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ له‌ پارێزگاكانی عێراق، به‌تایبه‌ت له‌پارێزگاكانی باشوور، ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه‌ هه‌ندێك جۆری ترشی ناوكی كه‌ به‌هۆی توشبوون به‌ هه‌ندێك ڤایرۆس له‌سه‌ر بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت ئه‌مه‌ واده‌كات هه‌ندێك كه‌س ئالووده‌ی‌ به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ببن.
زاناكان له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد و ئه‌سینا گه‌یشتونته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ به‌سه‌ر بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كاندا دێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌ندین چالاكی جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ ده‌بێت و كارده‌كاته‌ سه‌ر گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاری و یه‌كێك له‌وانه‌ ئالوده‌ بوونه‌ به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.
ئه‌م جۆره‌ بۆهێڵه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ گۆڕانكاری له‌ ڕه‌فتاری مرۆڤدا هه‌یه‌ ناوی HK2 ه‌ و له‌ نزیك ئه‌و بۆهێڵانه‌وه‌یه‌ كه‌ كاریان چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی مێشكی مرۆڤه‌ و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ كه‌ كاربكاته‌ سه‌ر ده‌ماره‌ گوێزه‌ره‌وه‌كان له‌ مێشكدا و به‌تایبه‌ت ده‌ردانی هۆرمۆنی دۆپامین.
دكتۆر جیكاس ماجیكۆس له‌ زانكۆی ئه‌سینا كه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی كردوه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌شی له‌ گۆڤاری Proceedings بۆ ئه‌كادیمیای نیشتیمانی بۆ زانست بڵاوكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت"زۆر كه‌س پێیان وایه‌ ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسه‌ كۆنه‌ له‌ جه‌سته‌دا بمێنێته‌وه‌ زیان ناگه‌یه‌نێت به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ڕاستی ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ سه‌لماندوه‌ كه‌ بابه‌ته‌كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ و ترسناكه‌ و كاریگه‌ری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان دروست ده‌كات"
ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ نێوان مرۆڤه‌كان له‌ كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش یان ده‌بێته‌ هۆی مردن یان ئالوده‌بوون به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و هاوشێوه‌ی‌ ڤایرۆسی ئایدز له‌ جه‌سته‌دا مه‌ترسیداره‌"

© 2017 Hawler