تشرینی دووەم 16, 2018

حەشدی شەعبی ڕێگری دەكات لە گەڕانەوەی ئیدارەی شنگال

قایمقامی شارۆچكەی شنگال ڕاگەیاند، حەشدی شەعبی ڕێگری دەكات لە گەڕانەوەی ئیدارەی شارەكە، ئەمەش لە كاتێكدایە رەوشی شارەكە تا دێت خراپتر دەبێت و ڕەوشی ئەمنی خراپە، پرۆژەی خزمەتگوزاری نیە و دەستی ئاوەدانی نەگەیشتووەتە ناوچەكە، ئەو خەڵكەی كە گەڕابوونەوە جارێكی دیكە ئاوارە دەبنەوە.

مەحما خەلیل، قایمقامی شارۆچكەی شنگال بۆ "هەولێر" گوتی:" رەوشی شنگال تا دێت خراپتر دەبێت و ڕەوشی ئەمنی خراپە، پرۆژەی خزمەتگوزاری نیە و دەستی ئاوەدانی نەگەیشتووەتە ناوچەكە، ئەو خەڵكەی كە گەڕابوویەوە جارێكی دیكە ئاوارە بوونەتەوە، هەر لەبەر ئەوە وەكو ئیدارەی شنگال بڕیارماندا بگەڕێینەوە ناو شنگال و لەوێ كاروباری خەڵك بەڕێوەببەین، كار بكەین بۆ باشتركردنی ڕەوشی ئەمنی و كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە بكەین، بۆ ئەوەی خەڵكی ئاوارەبووی شنگال بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ناوچەكە دووبارە ئاوەدان بكرێتەوە، بۆیە ئێستا چاوەڕوانی ئەوەین فەرمانگەكانی شنگال چۆڵ بكرێن، بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە شارەكە."
قایمقامی شارۆچكەی شنگال گوتیشی:" حەشدی شەعبی ڕێگری دەكات لە گەڕانەوەی ئیدارەی شنگال، بەڵام هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین و لەو باوەڕەداین ناتوانن ڕێگری لە ئیدارەی شەرعی شارەكە بكەن، چونكە خەڵك دڵخۆشە بە گەڕانەوەی ئێمە و هەموویان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە و ئامادەن بە جوانترین شێوە پێشوازی لە ئیدارەی خۆیان بكەن، چونكە مەبەستی گەڕانەوەی ئێمە بۆ ناوچەكە ئەوەیە خزمەتی خەڵكی ناوچەكە بكەین و دەنگی شنگالییەكان بگەیەنینە جیهان و خەڵكی ئاوارە بووی ناوچەكە بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان."
مەحما خەلیل، قایمقامی شارۆچكەی شنگال ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد:" حكوومەتی هەرێم بەردەوام كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و كردنەوەی ڕێگەكانی نێوان دهۆك و شنگال دەكات، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا حكوومەتی عێراق هیچ بەرنامەیەكی نیە بۆ كردنەوەی ئەو ڕێگانە و ئاوەدانكردنەوەی شنگال، بۆیە هیوادارین حكوومەتی داهاتوو ئەو ڕێگانە بكاتەوە و گومرك لە خەڵك وەرنەگرێت و كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارەكە بكات".

 

ڕائیب جادر ـ هەولێر

دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 29 تشرینی یەکەم 2018 11:56

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
© 2017 Hawler