ئەیلول 20, 2019

بانكی ناوەندی عێراق وەكو پێشوو مامەڵەكانی لەگەڵ بانكەكانی كوردستان ئاسایی دەكاتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق سزای لەسەر بانکەکانی کوردستان هەڵگرت، کە وەک کاردانەوە بەرامبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی 25ـی ئەیلوول بەسەریدا سەپاندبووی.

رۆژی دووشەممە 29-1-2018، پەرلەمانی عێراق داواکاری بانکی ناوەندیی عێراقی بۆ هەڵگرتن و لابردنی سەرجەم رێکار و سزاکانی پێشووتر لەبەرامبەر دامەزراوە دارایی و بانکەکانی کوردستان پەسەندکرد.
ئەندامێكی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند "پەرلەمانی عێراق بڕیارێكی پێشووی خۆی، كە لەدژی هەرێمی كوردستان دابووی هەڵوەشاندەوە ‌و، لەدوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی پەرلەمان، بانكی ناوەندی عێراق وەكو پێشوو مامەڵەكانی لەگەڵ بانكەكانی كوردستان ئاسایی دەكاتەوە".
پێشتر پەرلەمانی عێراق بە بڕیارێك لە 12-10-2017 داوای لە بانكی ناوەندی عێراق كردبوو، هەمووجۆرە مامەڵەیەكی بانكی لەگەڵ بانكەكانی هەرێمی كوردستان رابگرێت. مەسعوود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند "لەسەر داواكاری فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە خرایە دەنگدانەوە ‌و خۆشبەختانە دەنگ لەسەر هەڵوەشانەوەی درا، ئەوەش لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە".
لە 12-10-2017 پەرلەمانی عێراق بەبڕیاری ژمارە 58، بانكی ناوەندی عێراقی ناچاركرد هەمووجۆرە مامەڵەیەكی بانكی لەگەڵ بانكەكانی هەرێمی كوردستان رابگرێت.
لە رووداوەوە

© 2017 Hawler