حوزەیران 05, 2020

ئەو هەڵبژاردنەی کە لەدوای کۆتایهێنان بەشەڕی داعش ئەنجامدرا و هەروەها یەکەم هەڵبژاردنیش بوو لەدوای خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی بەغدا و شوێنەکانی دیکەی عێراق کە لەساڵی (٢٠١٥) دەستیان پێکرد بۆ لادانی دەسەڵاتدارانی ئێستا و ئەنجامدانی چاکسازی لەسیستەمی سیاسی و ئابوریدا کە لەدوای ساڵی (٢٠٠٣) ەوە دروستبوە، بۆیە ئەو دەنگدانە بەلای خەڵکیە لەقۆناغێکی چارەنوسدایە بەرەو هەنگاونان بۆ دواڕۆژێکی سەقامگیر لەعێراقدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (واشنتن‌پۆست) ئەو دەنگدانە و، قۆناغەکانی دروستکردنی حکومەتی نوێ شێوەی سیاسی دواڕۆژی عێراق دیاریدەکەن.
شکانی هاوپەیمانیە شیعەکان:
لە یەکەم هەڵبژاردنی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس کە لەساڵی (٢٠٠٥) دا ئەنجامدرا هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان نوێنەرایەتی زۆرینەی زۆری پارتە شیعەکانیان دەکرد کە لەهەڵبژاردنەکەدا بەڕێژەی (٥٦%) سەرکەوتن و کورسیەکانی پەرلەمانیان بەدەستهێنا.
لەهەڵبژاردنەکانی دواتردا لەساڵی (٢٠١٠) و (٢٠١٤)ەدا ئەو لیستە هێواش هێواش لێکترازا و شکا، ئێستا گەورەترین بەربەرەکانێ لەنێوان پارتە شێعەکاندایە بۆ بردنەوەی زۆرینە و گەیشتن بەکورسی سەرۆکوەزیرانی عێراقی. هەروەها بەهەمان شێوە پارتە سوننەکان و کوردییەکانیش کە جاران لەلیستێکدا یەکگرتوو بون ئێستا ئەوانیش دابەشبوون بۆ چەند پارتێکی بەرانبەریەک.
شیعەکان کە زۆرینەی عێراقن و دەرفەتی بردنەوەی زۆرینەی کورسیەکانی عێراقیان هەیە، لەو هەڵبژاردنەدا و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش سیاسیەکانیان لەچەند ڕێگایەکی جیاوازەوە بەربەرەکانێی یەکتری دەکەن لەپێناو سەرکەوتندا.
بەشێکی زۆری پارتە عێراقیەکان بەتایبەتی شیعەکان وێرای ئەوەی بانگەشەی تێپەڕینی سنوری ناسنامەیی دەکەن، بەڵام لەڕاستەقینەدا هێشتا دەنگە ڕەسەن و زۆرەکان و، هیوای پارتەکانیش لەزۆنی ناسنامەیی خۆیاندایە بۆ نمونە سەرکردە شیعەکان دەنگی شیعەکان دەبەنەوە و، سەرکردە کوردەکان دەنگی کوردەکان دەبەنەوە و، سەرکردە سوننەکانیش دەنگی سوننەکان بەدەستدەهێنن بۆیە سنوری ناسنامەیی ناگۆڕێت.
بانگەشەی گۆڕانکاری و بەرهەڵستیەکان هێشتا وەکو خۆیان ماون، هێشتا لەنێوان هاوڵاتی و بەرپرسە باڵاکاندا مەوداییەکی بەرفراوان هەیە کە ئەو مەوادایە بۆتەهۆی لەدەستدانی متمانەی خەڵک بۆ سەرکردەکانیان. لەدوای شەڕی عێراق لەساڵی (٢٠٠٣) ەوە شێوەیەک لەپێکەوە گونجان یان هاوپەیمانیەتی لەنێوان پارتەکاندا لەسێکتەر و پێکهاتە جیاوازەکاندا دروستبوە کە هێشتاش تاڕادەییەک بوونی هەیە.
شیاوی باسکردنە، دواڕۆژی عێراق پێویستی بەسەقامگیری سیاسی و ئاشتەوایی نێوان کۆمەڵگاکان و، باشترکردنی سیستەمی خزمەتگوازاری هەیە، هێشتا شەقامی عێراقی دوودڵە لەوەی کە داواکارییەکان لە ستراتیژی حکومەتی ئایندەی عێراقدا بۆ دێتەی دی یان نا.
بەشێکی زۆر دەڵێن هیوایان هەیە کە ئەو بەڵێنانەی دەدرێن بەهێواشی دەبنەهۆی تۆکمەیی و سیستەمێکی کارگێڕی و خزمەگوزاری گونجاو بۆ خەڵکی، بەڵام لەکاتێکدا کە هێشتا سیستەمی دادوەری چالاک نیە و بەتەماشاکردن لەمێژووی تازەی عێراقی ئەوە دەردەکەوێ کە گۆڕانی ڕاستەقینە بەتەنها لەڕێگای قۆناغەکانی دەنگدان و ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نایەتەدی

 

خالید ئه‌حمه‌د - هەولێر

دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 25 ئەیلول 2018 11:02
© 2017 Hawler