ئەیلول 20, 2019

پاشماوه‌کانی‌ داعش له‌ عێراق له‌ بیابانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌که‌ن

پاشماوه‌کانی داعش له‌ بیابانه‌کانی عێراقه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌که‌ن و به‌پێی ڕاپۆرتێکی ئه‌لمۆنیته‌ر ئه‌و داعشانه‌ی که‌ ماونه‌ته‌وه‌ چه‌ندین هێرش و هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی به‌رپرسان و کارمه‌ندانی پۆلیس و هێزه‌کانی ناوخۆ و داموده‌زگاکان.
ڕاپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ که‌ ئه‌و پاشماوانه‌ی داعش جگه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و ده‌زگاکان به‌ درێژایی سنووری سووریا هێرشی پێچه‌وانه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ئەنجام دەدەن.
هه‌روه‌ها، ئەلمۆنیتەر باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر شاری عەفرین واده‌کات هێزه‌کانی سووریای دیموکرات له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بکشێنه ‌و بچن بۆ هاوکاریی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ ناوچه‌ی عەفرین. ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی ده‌کاته‌ سه‌ر زیادبوونی جموجۆڵی داعش و واده‌کات بتوانن سنووری عێراق ده‌رباز بکه‌ن و بێنه‌ ناو عێراقه‌وه ‌و هێرش ئه‌نجام بده‌ن. چونکه‌، به‌ پێی ڕاپۆرته‌که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ڕووسیا له‌ ٧ی کانوونی دووه‌م کۆتایی شه‌ڕی داعشی له‌ سووریا ڕاگه‌یاند به‌ڵام له‌ ڕاستیدا تا ئێستاش هه‌ندێ گوند و ناوچه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له ‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێکخراوی داعشدان.

© 2017 Hawler