ئەیلول 20, 2019

بانکێک بۆ هاوکاریی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق دروست دەکرێت

ئه‌مینداری گشتیی یه‌کێتیی بانکه‌ عه‌ره‌بییه‌کان، ڕایگه‌یاند، که‌ هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ دروستکردنی بانکێک بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق و سووریا. وسام فه‌تووح ئه‌مینداری گشتیی یه‌کێتیی بانکه‌ عه‌ره‌بییه‌کان، ڕایگه‌یاند، که‌ هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ دروستکردنی بانکێک بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق و سووریا که‌ سه‌رمایه‌که‌ی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ده‌بێ و چین هاوکاریی ده‌کات.
فه‌تووح له‌ لێدوانێکدا بۆ سایتی ئیکۆنۆمی نیوز ڕایگه‌یاندووه‌" گفتوگۆ به‌ره‌وامه‌ له‌ نێوان یه‌کێتی بانکه‌ عه‌ره‌بییه‌کان و چین بۆ کردنه‌وه‌ی بانکێک به ‌سه‌رمایه‌ی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار." وتوویه‌تی" ئه‌و گفتوگۆیانه‌ له‌ نێوان یه‌کێتییه‌که ‌و چین و به‌ هاوبه‌شیی عێراق و لوبنان و ئوردن و میسر به‌ڕێوه‌ ده‌چن و بانکه‌که‌ بۆ هاوکاریکردنی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق و سووریا ده‌بێ دوای شه‌ڕی داعش." هه‌روه‌ها، وتوویه‌تی ئه‌م کاره‌ ده‌بێ به‌ هه‌ماهه‌نگیی یه‌کێتی بانکه‌کان و بانکی ناوه‌ندیی عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت.

© 2017 Hawler