نیسان 02, 2020

حه‌لبوسی به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردر

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ئه‌نبار ناسنامه‌مانه‌ و ئه‌ندامی  كوتله‌ی بنیات بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبژێردرا.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ئه‌نبار ناسنامه‌مانه‌ و ئه‌ندامی كوتله‌ی بنیات له‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ 169 ده‌نگ بووه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه‌ له‌ خالید عوبه‌یدی 89 ده‌نگ و ئوسامه‌ نوجێفی 19 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سیاسییه‌كی گه‌نجه‌ و ته‌مه‌نی 36 ساڵانه‌، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی "ئه‌نبار ناسنامه‌مانه‌"یه‌ و ساڵی 2017 پۆستی پارێزگاری ئه‌نباری وه‌رگرت و له‌ هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 خۆی كاندید كردو بووه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.

حه‌لبوسی له‌ دایكبووی شارۆچكه‌ی ئه‌لكه‌ره‌مه‌ی پارێزگای ئه‌نباره‌.

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر شەممە, 15 ئەیلول 2018 15:04
© 2017 Hawler