
له‌باره‌ی سووتانی كۆگای ده‌نگه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له به‌ری ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا، دوایین زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌ر له سووتانه‌كه شه‌ڕێك له به‌رده‌م كۆگاكه روویداوه و ده‌رگای كۆگاكه به ئه‌نقه‌ست شكێنراوه. سەرۆكی لیژنەی نەزاهە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: " سوتاندنی كۆگاكانی كۆمسیۆن كارێكی بەرنامە بۆ داڕێژراو بوو ".
رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی جه‌دید بڵاوی كرده‌وه، به‌ر له سووتانی كۆگاكه شه‌ڕێك له به‌رده‌م ده‌رگای كۆگای كۆمسیۆن له به‌ری ره‌سافه روویداوه و دواتر به پارچه ئاسنێك ده‌رگای كۆگاكه شكێنراوه و له‌و كاته‌شه‌وه پاسه‌وانه‌كانی كۆگاكه دیار نه‌ماون و پاشان ئاگر له كۆگاكه به‌ردراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند،: دوای رووداوی ئاگر كه‌وتنه‌كه له كۆگای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق، به‌شێك له‌و سندووقانه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له فه‌وتان ده‌رباز كراون، به‌ڵام ئه‌وه‌شی كه نه‌سووتاوه به‌هۆی ته‌ڕبوون و پیسبوونی كه‌ڵكی نه‌ماوه .
د.تەڵال زەوبیعی، سەرۆكی لیژنەی نەزاهە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سوتاندنی كۆگاكانی كۆمسیۆن كارێكی بەرنامە بۆ داڕێژراو بوو، بەڵگەیەكی دڵنیاكەرەوە بوو كە ساختەكاران و گەندەڵكاران لە دوای هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنەكان و بڕیاری جیاكردنەوەی دەنگەكان هەموو لاپەڕەكانیان هەڵدرایەوە. رونیشیكردووەتەوە: "ئەو كۆگایانە كە سووتاون داخرابوون، بەڵام ساختەكاران و خراپەكاران توانیان ئەو تاوانە ئەنجامبدەن و ئاگر بەربدەنە ئەو كۆگایانە، بەڕاستی ئەمە تاوانێك بوو بەرامبەر مافی گەل".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێڕاقیش، رایگه‌یاندووه كه ته‌نیا یه‌كێك له چوار كۆگاكه‌ی ده‌نگه‌كان سووتاوه و ئه‌و به‌ڵگه و ده‌نگ و كه‌ره‌سته ئه‌لیكترۆنییانه‌ی كه تێیدابووه له‌ناو چووه. به‌ڵام به‌ڵگه گرنگ و سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له سێ كۆگای دیكه‌دا بوون كه ئاگر پێیان نه‌گه‌یشتبوو.
ئاگره‌كه له شوێنی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێڕاق روویداوه كه كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان سندوقه‌كانی ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غدای له‌وێ دانابوو.
لەبارەی دەنگۆی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بەهۆی شۆرتی كارەبا یا كێشەی تەكنیكی د. تەڵال زەوبیعی وتی، "نەخێر ئەم كارە ڕێكخراو و بەهەماهەنگی بوو، سودمەندەكان لەم كارە هەموو ئەوانەن كە كاری جیاكردنەوە و ئەژماركردنەوەی دەنگەكانیان پێ ناخۆش بوو، ئێمە دەزانین ساختەكاری لە عێراق بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژرا ئەنجامدرا".
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌باره‌ت به سووتانی سندوقی ده‌نگه‌كانی به‌غدا، رایگەیاند: "ئه‌وه پیلانگێڕییه و ئامانج لێی شێواندنی ره‌وتی دیموكراسییه له عیڕاقدا، چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی عێڕاق بڕیاریدا ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بژمێردرێنه‌وه، نیوه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانی به‌غدا كه له كۆگایه‌ك دانرابوون، ئاگریان گرت و سووتان".
عه‌بادی دوای هه‌واڵی ئاگرگرتنهكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هه‌ركه‌سێك كه ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان و هاوڵاتییانمان بخاته مه‌ترسییه‌وه به‌ره‌وڕووی مشتی ئاسنینی ئێمه ده‌بێته‌وه.
كەریم نووری فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی رایگەیاند: "لەوانەیە داعش و ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانیش دەستیان هەبێت لە سووتاندنی كۆگای ده‌نگه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن.
فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا كە پاراستنی ئاسایشی پایتەختی عێراقی لە ئەستۆدایە و سەر بەسەرۆك وەزیران و وەزارەتی بەرگریی عێراقە، رایگەیاند: " ئەوان بەرپرسیارن لە پاراستنی رووی دەرەوەی كۆگاكانی سندوقەكانی هەڵبژاردن، پاراستنی دیوی ناوەوە كۆگاكان ئەركی كۆمسیۆنە.
فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی كردووەتەوە ئەركی هێزە ئەمنیەكان پاراستنی بنكەكانی كۆگای سندوقەكانی دەنگدانە لە دیوی دەرەوە، هیچ كارێكیان بە دیوی ناوەوەی كۆگاكانەوە نیە، ئەمەیان كار و ئەركی كۆمسیۆنە.