تەمموز 16, 2019

حەدیسی: هاتنی شاندی حزبی، دەسپێكردنی دانوستانی سیاسیی نێوان هەولێر و بەغدا نییە

حكومەتی عێراق رایدەگەیێنێت، كە تەنیا سەركەوتنی گفتوگۆی لیژنە ھونەرییە ھاوبەشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا رێگە لەبەردەم دانووستانی سیاسی خۆشدەكات نەك شاندی حزبی.

سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، لە دیدارێكیدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ئاماژە بەوەداوە، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ سیاسییه‌ باڵاكانی نێوان حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ھەرێم له‌م كاته‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام كاری ئه‌و لیژنه‌ هونه‌رییه‌ هاوبه‌شانه‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنیان بده‌ین ره‌نگه‌ ببێته‌ دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو و له‌بار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئاستی سیاسی باڵای حكومی.
حەدیسی رایگەیاندووە: "شاندی سێ لایەنە سیاسییەكەی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ عەبادی باسیان لە پرسی مووچە و كێشەی جوتیاران كردووە، بەڵام ئەمە رێگە لەبەردەم دانووستانی سیاسی نێوان ھەولێر و بەغدا ناكاتەوە، چونكە ئێستا ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ سیاسیه‌كان به‌ربه‌ستیان له‌بەرده‌مدایە و له‌كارخراون، چوونه‌ ناو گفتوگۆ سیاسییه‌كان له‌م كاته‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام كاری ئه‌و لیژنه‌ هونه‌ریه‌ هاوبه‌شانه‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنیان بده‌ین ره‌نگه‌ ببێته‌ دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو و له‌بار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان"
لە کوردستان ٢٤ـەوە

© 2017 Hawler