ئازار 06, 2021

تەندروستیی عێراق: تووشبوون بە کۆرۆنا زیادیکرووە، رەنگە مۆڵ و چێشتخانەکان داخەین

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشدارییەکی تووندی لەبارەی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ئەگەری داخستنی مۆڵ، چێشتخانە، چایخانە و شوێنە گشتییەکان خستەڕوو. 
 
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی بڕیاریانداوە هەموو ئەو مۆڵ، چێشتخانە و چایخانانەن دابخرێن کە پابەندی مەرجەکانی خۆپارێزی نابن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. هاوکات هەڕەشەی گرتنەبەری رێکاری تووند دەکات لە رۆژانی هاتوودا، ئەگەر هاتوو ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بێت و هەندێک لایەنیش بە پابەندنەبوون بە رێکارەکان تۆمەتبار دەکات.
 
لە راگەیێنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی مەبەستی لە کەمبوونەوەی پابەندبوون، دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئاینی و نوێژی بە کۆمەڵ، سەردانی مەزارگەکانە. هەروەها بازاڕ، مۆڵ، چێشتخانە، چایخانە، سەردانی کۆمەڵایەتی، تەوقە و لە باوەشگرتن دەستیانپێکردووەتەوە.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لاوازی پابەندبوون و نەگرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی و بوونی هەندێک لایەن کە لە بنەڕەتەوە گومانیان هەیە لە هەبوونی ڤایرۆسەکە، یاخود هەندێک پێیانوایە ڤایرۆسەکە لاواز بووە و هەندێکی دیکە برەو بە قسەی بەرگری بە کۆمەڵ و نەمانی مەترسی دەدەن، هەموو ئەمانە وایکردووە ژمارەی تووشبووان و مردن لە چەند رۆژی رابردوودا زیادبکاتەوە.
© 2017 Hawler