کانونی دووەم 19, 2021

ئەڵمانیا و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ هاوکارییەکانیان فراوان دەكەن بۆ پشتگیری بوژانەوەی باری ئابووری لە عێڕاق

بازرگانی بچوك و مامناوەندان (SMEs)، كە زۆرینەی دەستی كاری عێڕاقی لای ئەوان كار دەكەن، بە شێوەیەكی سەخت زیانیان بەركەوت بە هۆی ململانێیەكانی دژ بە داعش. ئەو بزنسانە خەریك بوون دەبووژانەوە كاتێك پەتای كۆڕۆنا بڵاوبۆوە و بووە هۆی ئاڵۆزی زیاتر و زیادبوونی بەڕەنگاریەكان بۆ بزنسەكان و كارمەندەكانیان.

 

لێكۆڵینەوەیەكی تازەی هاوبەش - كە لەلایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ (IOM)، ناوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی (ITC) وەهەروەها ڕێكخراوی كشتوكاڵ و خۆراك (FAO) ئەنجام دراوە - مەودای ئاریشەكە دەردەخات، هەر لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە، بزنسە بچوك و مامناوەندەكانی عێڕاق دووچاری دابەزینی بەرهەمهێنان بوون بە ڕێژەی لە سەدا ٥٣. ئەم ئاستەنگە ئابووریە، لەگەڵ قەیرانی تەندروستی گشتی جیهانی، بە شێوەیەكی بەرچاو پێویستی پشتگیریكردن لە كرێكاران و بزنسە بچووك و مامناوەندەكانی عێراق زیاد كرد. ئەم ئاستەنگانە جەخت دەكەنەوە لە پێویستیی پشتگیریكردن لە پیشەسازی خۆماڵی و زیادبوونی توانای پێشبڕكێیی بۆ بەرهەمەكانی خۆماڵی بۆ بوژانەوەی ئابووری-كۆمەڵایەتی.

حكومەتی ئەڵمانی لە ڕێگەی بانكی گەشەپێدانی ئەڵمانی (KfW)، پشتگیری دەكات لە هەوڵەكانی بەردەوامی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ بۆ هاندانی بوژانەوەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی كاری بەردەوام دەكات، بە دابین كردنی ٢٠ ملیۆن یۆرۆی زیاتر بۆ یارمەتی دارایی بۆ ماوەی ٢٠٢٠-٢٠٢٤. پاڵپشتییە داراییەكە ئەنجام درا لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدراڵی بۆ هاوكاری ئابووری و گەشەپێدان (BMZ) بە دابین كردنی یارمەتی دارایی لە ڕێگەی بانكی گەشەپێدانی ئەڵمانی؛ لە بەخشینی یەكەم لە ساڵی ٢٠١٨ دا. وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوكاری ئابووری و گەشەپێدان تا ئێستا تێكڕایی بڕی ٥٦ ملیۆن یورۆی تەرخان كردووە بۆ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە ڕێگەی بانكی گەشەپێدانی ئەڵمانیەوە.

سەرۆكی نێردەی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە عێڕاق، بەڕێز گێرارد وایت گوتی، "ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لەوپەڕی سوپاس گوزاریە بۆ پشتگیری بەخشندەی بەردەوامی حكومەتی ئەڵمانی و بانكی گەشەپێدانی ئەڵمانی، وەهەروەها هاوبەش بوونیان لە پاڵپشتیكردن لە بژێوی و ڕەخساندنی هەلی كار لە عێراق. ئەم یارمەتیە داراییە زیاتر ڕێگە بە ڕێكخراوی نێوەدەوڵەتی كۆچ دەدات بۆ فراون كردنی هاوكاریەكانی لەگەڵ حكومەتی عێراقی و كۆمەڵگاكانی خۆجێیی، بۆ چارەسەركردنی ئاستەنگە ئابووری-كۆمەڵایەتیەكان و بەدەستهێنانی ئامانجەكانی گەشەپێدان".

پڕۆژەكە - كە بە ناونیشانی " بەشداربوون لە هەڵسانەوەی باری ئابووری عێڕاق لە ڕێگەی ڕەخساندنی هەلی كار و بووژاندنەوەی ئابووریی خۆجێیەكان - قۆناغی سێیەم"- پشت دەبەستێت بە ئەزمونی قۆناغەكانی پێشتر، وەهەروەها بە شێوەیەكی تایبەتی گروپە لاوازەكان دەكرێنە ئامانج كە بریتین لە ئاوارەكان، گەڕاوەكان، وەهەروەها دانیشتوانانی تر كە بەهۆی ململانێیەكانەوە زیانیان بەركەوتووە. هەروەها قۆناغی سێیەم خوێندنەوەی جوگرافی فراوانتریش دەگرێتە خۆی - كە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆ پارێزگا كە لە قۆناغی دووەم دا حەوت پارێزگا بوون - بۆ مسۆگەركردنی گرتنە خۆی كۆمەڵگە عێراقییە هەمەڕەنگەكان، كە لەنێویشیاندا زیادكردنی چالاكی لە هەرێمی كوردستانی عێراقیش.

بەڕێوبەری هەگبەی بانكی گەشەپێدانی ئەڵمانی، بەڕێز ماڕك ئەندرێ هێنسڵ گوتی، "بەردەوامیی ئەم پڕۆگرامە گرنگە بۆ مسۆگەركردنی بەدەستهێنانی كۆمەكی لەلایەن ئەو كەسانەی كە بێتواناترینن بۆ دەستكەوتنی كاری كورت مەودا، مامناوەند یان درێژ مەودا. بەسەیركردنی قەبارەی ئاوارەبوون و گەڕانەوە لەسەرتاسەری عێڕاقدا، دابین كردنی هەلی بژێوی بەردەوام بۆ هاوڵاتیانی عێڕاقی زیانلێكەوتوو، یەكێكە لە بەردەبناغە سەرەكیەكانی دووبارە بنیاتنانەوەی ئەم ووڵاتە سەربەرزە".

بەم یارمەتیە داراییە لەلایەن حكومەتی ئەڵمانیەوە، ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ پشتگیری زیاد دەكات بۆ كەرتی بزنسە بچوك و مامناوەندەكان لە ڕێگەی میكانیزمی سەندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەكان ( EDF)، كە هاوكار دەبێت لە ڕەخساندنی هەلی كاری بەردەوام و بووژاندنەوەی كەرتی تایبەت. ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ پشتگیری دەكات لە هەوڵەكانی زیادكردنی هەلی ئابووری بۆ ئافرەتان و بەشداربوونیان، هەروەها یارمەتیدانی تاكەكان بە باشتركردنی دەرفەتی دامەزرانیان لەڕێگەی داابین كردنی پاكێجەكانی پشتگیری كار وەهەروەها مەشقی پیشەییەوە. وێڕای ئەمە یارمەتیدانی داراییەكە دەبێتە هۆی بەردەست خستنی نەختی خێرا بۆ كۆمەڵگا هەژارەكان، لە ڕێگەی بەرنامەی پارە بەرامبەر كار كە ئەو بەرنامەیەش پشتگیری دەكات لە دووبارە بنیاتنانەوەی كۆمەڵگا زیانلێكەوتووەكان. لە كۆتاییدا، ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ ژێرخانی كەمەڵگەیی نوژەن دەكاتەوە بۆ پتەوكردن و گەشەكردنی بزنسەكان.

لە مانگی كانونی یەكەمی ٢٠١٨ەوە، ئەڵمانیا و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ پشتگیریان پێشكەش بە ١٩٩ بزنسی بچوك و مامناوەند كردووە لە ڕێگەی بەخشینەكانی سندووقی گەشەپێدانی پڕۆژەكان، كە بووە مایەی ڕەخساندنی ١،٠٣٧ هەلی كار. هەروەها ٨٨٦ كەسی تر پاكێجەكانی پشتگیری بزنسە بچووكەكان یان مەشقی پیشەییان وەرگرتووە و ٦٦٥ كەس بەشداریان كرد لە چالاكیەكانی پارە بەرامبەر كار كە ئامانجی باشتركردنی ئاسایشی داراییان بوو.

 

ئاریان دەرگەڵەیی - هه‌ولێر

 

© 2017 Hawler