ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه، دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئاستێكی به‌رزدایه، له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌داین به‌ڵام بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كه ده‌بێت رێكار و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێبكرێن.
حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی، ئندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌ڤانیدا ده‌ڵێت، ژماره‌ی تووشبووان به‌رده‌وام روو له كه‌مبوونه‌وه‌یه و به‌رده‌وامیش ژماره‌ی چاكبوان زیاد ده‌كات، ماوه‌ی سێ مانگیشه ژماره‌یه‌كی كه‌م له تووشبووانی ئه‌و ڤایرۆسه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
له‌باره‌ی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا ناوبراو ده‌ڵێت، ده‌ركه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا له وڵاتانی ئه‌وروپا و دراوسێ جێگه‌ی مه‌ترسیه، پێویستی به به‌رده‌وامی جێبه‌جێكردنی رێكار و ڕێوشوێنه ته‌ندروستیه‌كان هه‌یه، چونكه ڤایرۆسه نوێیه‌كه خێرا ته‌شه‌نه ده‌كات و بڵاوده‌بێته‌وه.
ده‌رباره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا نوێیه‌كه رایگه‌یاند، تا ئێستا نازانین ڤاكسینه‌كه ده‌بێته هۆكار بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا یاخود نا، بۆیه ته‌ندروستی جیهانی نیگه‌رانیه‌كی زۆری له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و ڤایرۆسه هه‌یه.
دارشتنه‌وه: هـ . ش - سایتی هه‌ولێر