تشرینی دووەم 27, 2020

مشعان جبووری داوای جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی عێراق ده‌كات

هـ . ش – سایتی هه‌ولێر

 

- مشعان جبووری، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی پیرۆزبایی له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی جۆ بایدن ده‌كات و داواش ده‌كات سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی عێراق جێبه‌جێ بكات .

مشعان جبووری، سیاسه‌توانی دیاری سونی‌ ده‌ڵێت: پیرۆزبایی له‌گه‌لی ئه‌مریكا و جۆ بایدن ده‌كه‌ین، هه‌موومان خۆشحاڵین به‌م سه‌ركه‌وتنه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وانین.

ناوبراو نووسیویه‌تی" ئێمه‌ی رۆڵه‌ی ناوچه‌ خاپوور كراوه‌كانين، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین جۆ بایدن پلانه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ عێراق جێبه‌جێ بكات، كه‌پێشتر دژی بووین" .

دواترین دەستکاریکردن لەسەر یەک شەممە, 08 تشرینی دووەم 2020 12:39
© 2017 Hawler