تشرینی یەکەم 22, 2020

بەتێكڕایی، خەڵكی لە عێراق بەلانی كەم 20 % ی خەرجییەكانی خزمەتگوزارییەكانی تةندروستیی دەروونی لەگیرفانی خۆیان دەدەن

ئۆفیسی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەعێراق راگەیەنراوێكی لەسەر لەسەر دۆخی تەندروستی لە عێراق بڵاوكردووەتەوە ، هەڵمەتێكیشی بەناوی بەناوی (بجوڵێ لەپێناو دروستیی دەروونی) دەست پێكردووە.

 

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە با وەبەرهێنان بكەین لەپێناو بانگەشەكردن بۆ بەرزكردنەوەی پاڵپشتی دارایی لەسەر ئاستی خۆماڵی و نێودەوڵەتی بۆ دروستیی دەروونی و ساخلەمی. هەموومان كۆكین لەسەر ئەوەی كە وەبەهەرهێنان لە دروستیی دەروونی ئێستا زۆر پێویستە، چونكە لە كاتێك لەكاتەكاندا، یەكەسێك لەهەر چوار كەس دەناڵێنێت بەدەست ناڕێكییە دەروونییەكان. عێراق، وەكو زۆربەی وڵاتانی دیكە بەتێكڕایی تەنها ٪٢ بودجەی تەندروستی لە دروستیی دەروونی خەرج دەكات. هەرچەندە بۆ هەر دۆلارێكی ئەمەریكی كە لە تةندروستیی دەروونیدا وەبەرهێنان دەكرێت بۆ نەخۆشییە باوە دەروونییەكانی وەكو خەمۆكی و دڵەڕاوكێ، لەبەرامبەردا بە بەهای پێنج دۆلاری ئەمەریكی ساخلەمی و بەرهەمهێنان بەرەو پێشەوە دەچێت.

بە پێی ئامارێكی ڕاگەیەنراوەكە بەتێكڕایی، خەڵكی لە عێراق بەلای كەم ٪٢٠ی خەرجییەكانی خزمەتگوزارییەكانی تةندروستیی دەروونی لەگیرفانی خۆیان دەدەن. ئەمە خراپترە لە بنەماڵە كەمدەرامەتەكان و كەسانی دیكە كە لەژێر مەترسیی تووشبوون بە نارێكییە دەروونییەكان دان، چونكە نرخی ئەم خزمەتگوزارییە بارگرانییەكی دارایی دروست دەكات. هەرچەندە كەدێینە سەر باسی دابینكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان، جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە ئەوانەی تووشی ناڕێكییە دەروونییەكان بوون فەرامۆش نەكراون. دروستیی دەروونی لە عێراق پێویستە بەگەورەیی بمێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەش حكوومەت و هاوبەشەكانیش پلان و ستراتیجی تةندروستیی دەروونیی نەتەوەیییان داناوە، زۆری خەڵكی دەستییان ناگات بە چۆنییەتیی خزمەتگوزاری دەرووندروستی.

هەروەها لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكە ئاماژە بەوە دراوە كە پەتای جیهانی كۆڤید-١٩ زۆر زیاتری هێنا لەوەی پێشتر، كە چۆن دروستیی دەروونی پەیوەستە بە ساخلەمی بەگشتی. رێگریكردن لە هاتووچۆ و كۆبوونەوەكان، لەدەستدانی كار، مردنی كەسانی ئازیز، و بڵاوبوونەوەی فراوانی كۆڤید-١٩ كاریگەری هەبووە لەسەر دروستیی دەروونیی خەڵك. چەندین حاڵەت تۆماركراوە لە توندوتیژی بەرامبەر هاوسەر و خۆكوشتن و لەناویشیاندا گەنجان و هەرزەكاران. لەماوەی ئەم پەتای كۆڤید-١٩ یە، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی كاردەكات لەگەڵ حكومەتی عێراق و هاوبەشەكان بۆ لەخۆگرتنی چاودێری دروستیی دەروونی وەكو بەشێك لە خزمەتگوزارییە پێویستە بەردەوامەكان. رێكخراوەكە هەروەها راهێنانی شارەزایی پاڵپشتی دەروونیی پێشكەش دەكات بۆ ئەو كەسانەی لەریزی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەكەن.

هەڵسەنگاندنەكان لەسەر ئاستی جیهان ئەوە نیشان دەدەن كە بۆ هەر 100000 كەسێك ٩ كارمەندی تةندروستی دەروونی هەیە. لەعێراق ئەم رێژەیە زۆر لەژێر ئاستی تێكڕاییە جیهانییەكە دایە كە تەنها ٢ كەس هەیە بۆ 100000 لەناو ئەو هێزی كارە، سیێەكیان كەسانی ناپسپۆڕن، واتە كورتهێنانێكی یەكجار زۆر هەیە لە پزیشكانی دەروونی و دەروونزانان.رێكخراوی تەندروستیی جیهانی كاردەكات لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری دروستیی دەروونی و پاڵپشتی كۆمەڵایەتی گونجاو بەپێی كەلتوور، پاڵپشت بە بەڵگە و بە كۆمەڵگە بۆ ئەو كۆمەڵە خەڵكەی لەژێر هەڕەشەی ناڕێكییە دەروونییەكان دایە. لەم بەشداری پێكردنە ستراتیجییەی ئەم كارەدا، تەندروستكارانی بنكە تەندروستیەكان راهێنانیان پێكراوە و پاشان چاودێریكراون بۆ راپەڕاندنی چارەسەری حاڵەتە دەروونییە باوەكان.

ئەمڕۆ، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بانگهێشتی هاوبەشەكان و گرووپەكان دەكات بۆ برەودان بە پاڵپشتكردنی كۆمەڵایەتی بە بەهێزكردنی هاوەڵانییان و دووبارە گێڕانەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگە و پڕچەككردنی خزمەتگوزاران بە زانیاریی و سەرچاوە بۆ ئەوەی بەشیوەیەكی باشتر هاوكاری خەڵكی بكەن كە دەناڵێنن بەدەست حاڵەتەدەروونییەكان. هەروەها بانگهێشتی خاوەن كارەكان دەكەم كە زیاتر وەبەرهێنان بكەن لە بەرنامەكانی تەندروستی یكارمەندانییان و راهێنانییان لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی دەروونیی. رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بە بەردەوامی پەیوەستە بە وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانی دروستیی دەروونی و پاڵپشتیی دەروونی وكۆمەڵایەتی خەڵكی عێراق و بەردەوام دەبێت لە دابینكردنی پاڵپشتیەكانی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو پێوستییانەی دێنە پێش. رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بەردەوام دەبێت لە پێداگریكردن بۆ هێنانە پێشەوەی درووستیی دەروونی وەكو پێكهاتەیەكی گرنگی خزمەتگوزاری تەندروستی لە عێراق.

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەشدا هاتووە كە هەموو تاكێك لەئێمە پێویستە دەروونمان بە درووستی بهێڵینەوە. هەموومان دەتوانین هەندێك هەنگاوی سەرەتایی بنێین بۆ باشتركردنی دەرووندروستییمان بە خەوتنی پێویست، خواردنی خواردەمەنی تەندروست، دووركەوتنەوە لە ئەلكهول، وەرزشكردن، كۆمەڵایەتی بوون، و پەرەپێدانی ستراتیجی بۆ رووبەڕووبونەوەی فشار و دڵەڕاوكێ. لەكۆتایی دا داو لەهەموو كەسێك دەكەم كە وەبەرهێنان بكەن لە دروستیی دەروونیتان و ساخلەمیتان و پاڵپشت بن بۆ ئەوانەی دەوروبەرتان.

 

ئاریان دەرگەلەیی

 

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2020 09:22
© 2017 Hawler