تشرینی یەکەم 22, 2020

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق : فێركردن و خوێندن به‌ ئۆنڵاین وه‌ك خاڵێكی سه‌ره‌كی له‌ ساڵی نوێی خوێندن پشتی پێ ده‌به‌سترێت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایده‌گه‌ێنێت،فێركردن و خوێندن به‌ ئۆنڵاین وه‌ك خاڵێكی سه‌ره‌كیی له‌ ساڵی نوێی خوێندن، پشتی پێ ده‌به‌سترێت.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ دیدی تایبه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ساڵی نوێی خوێندن، ته‌واوكردووه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌یش ده‌كات كه‌ فێركردن و خوێندن به‌ ئۆنڵاین وه‌ك خاڵێكی سه‌ره‌كیی له‌ ساڵی نوێی خوێندن، پشتی پێ ده‌به‌سترێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، حه‌یده‌ر فاروق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه‌ وه‌زارتی په‌روه‌رده‌، دیدی تایبه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به‌ میكانیزمی ساڵی نوێی خوێندن ته‌واوكردووه‌ و به‌م زووانه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.

گوتیشی: دیدی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ساڵی نوێی خوێندن، ژماره‌یه‌ك پێشنیاز له‌خۆده‌گرێت له‌وانه‌؛ ساڵی نوێی خوێندن له‌نێوان ئۆنڵاین و له‌ناو پۆل-دا بێت".

حه‌یده‌ر فاروق ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه‌ له‌ئێستادا، وه‌زاره‌تی په‌رورده‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازه‌كان، راوێژ به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ ده‌كات،  راشیگه‌یاند كه‌ فێركردن و خوێندن به‌ ئۆنڵاین وه‌ك خاڵێكی سه‌ره‌كیی له‌ ساڵی نوێی خوێندن، پشتی پێ ده‌به‌سترێت.

© 2017 Hawler