ئەم پەڕەیە چاپ بکە

دوایین وێنه‌ی سیستانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیداو پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ،گرنگترین ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سیستانی و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ جێنین هێنیس بلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق گه‌یشته‌ شاری نه‌جه‌ف و له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی، نوێنه‌ری باڵای شیعه‌كانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

دوای كۆبوونه‌كه‌ش جێنین هێنیس بلاسخارت له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی باسمان له‌ بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی له‌كاتی خۆیدا و دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌ گه‌وره‌كان كردووه‌.

هه‌روه‌ها نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتیشی: جه‌ختمان له‌ پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و رێگه‌گرتن له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی كردۆته‌وه‌.