ئاب 12, 2020

له‌ عێراق 2968 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركرا و سه‌رووی دووهه‌زاریش چاكبوونه‌ته‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی توشبووانی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا 68 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا هاتووه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا  68 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، دوو هەزارو 968 تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌، دوو هەزارو 399 تووشبووش بە تەواوەتی چاكبوونەتەوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە کۆیی تووشبوان لەسەرەتای دەرکەوتنی کۆرۆناوە گەیشتە گه‌یشتووه‌ته 118 هه‌زار و 300 كه‌س.

كۆی گشتی ئەو كەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 83 هەزار و 461 کەس.

ژماره‌ی گیانله‌ ده‌ستدانیش گه‌یشتۆته‌ 4 هه‌زار و شه‌سه‌د و سێ تووشبوو.

بەپێی ئامارەکه‌ش لە ئێستا 30 هەزار و 236 کەس لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش 433 کەسیان لە ژێر چاودێری چردان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

 

© 2017 Hawler