ئاب 12, 2020

عەمار حەکیم بە سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیوون هەڵبژێردرا

دەستەی سەرکردایەتی و سیاسی هاوپەیمانی عێراقیوون، بەکۆی دەنگ عەمار حەکیمی بە سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەیان هەڵبژارد.

لە راگەیەنراوێکی هاوپەیمانی عراقیووندا هاتووە، دەستەی سەرکردایەتی و سیاسی هاوپەیمانێتییەکە، بە کۆی دەنگ عەمار حەکیمی بە سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەیان هەڵبژاردووە، هەروەها عەبدول حوسێن موسەوی بە جێگری سەرۆک هەڵبژێردراوە.

لە ماوەی رابردوودا، هاوپەیمانی عراقیوون بۆ پشتیوانی لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی پێکهات و، لە 50 پەرلەمانتار پێکدێت.

عەممار حەکیم، لەکاتی دامەزراندنی هاوپەیمانییەکە لە 30-6-2020 رایگەیاندبوو "ئەو هاوپەیمانییەتە نوێیە پاڵپشتی لە دەوڵەت دەکات... هاوپەیمانییەتییەکەمان ئامانجییەتی پاڵپشتی لە هێزە چەکدارەکانی بکات کە: سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی، دەزگای دژەتیرۆر و پێشمەرگە لەخۆدەگرێت".

 

© 2017 Hawler