تەمموز 09, 2020

نەقیبی سەندیكای پزیشكانی عێراق: تا ئێستا 13 پزیشك بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

نەقیبی سەندیكای پزیشكانی عێراق، عبدولئەمیر شممەری رایگه‌یاند لە مانگی شوباتی رابردووە تا ئێستا، 13 پزیشك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە گیانیان لەدەستداوە و 775ی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون


نەقیبی سەندیكای پزیشكانی عێراق  راشیده‌گه‌ێنێت كە پزیشكان بەپێی توانا، خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە نەخۆشەكان دەكەن و گوتیشی رۆژانە ئەو پزیشكانەی كە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خزمەت دەكەن لەلایەن كەسوكاری ئەو كەسانەی كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیان لەدەستدەدەن، رووبەڕووی هێرش و سووكایەتی پێ كردن دەبنەوە.

بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا، 43 هەزار و 262 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 660 كەس گیانیان لەدەستداوە و 19 هەزار و 938ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

© 2017 Hawler