ئاب 13, 2020

عێراق.. ئه‌مڕۆ زۆرترین تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 6 هه‌زار و 70 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 87 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 26 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 21 حاڵه‌ت

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 1 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 2 حاڵه‌ت

نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت

سلێمانی: 5 حاڵه‌ت

هه‌ولێر: 5 حاڵه‌ت

دیاله‌: 4 حاڵه‌ت

كه‌ربه‌لا: 3 حاڵه‌ت

موسه‌ننا: 6 حاڵه‌ت

نه‌ینه‌وا: 1 حاڵه‌ت

زیقار: 12 حاڵه‌ت

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 7 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ له‌ شاری به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ 5 حاڵه‌ت له‌ ناوچه‌ی روسافه‌ و دوو حاڵه‌تی دیكه‌ش‌ له‌ شاری پزیشكی تۆماركراون، هاوكات 49 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 10 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 16 حاڵه‌ت

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 11 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 9 حاڵه‌ت

زیقار: 3 حاڵه‌ت

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 3 هه‌زار و 964 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 147 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 2 هه‌زار و 532 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 285 كه‌سیش هێشتا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه‌‌.

 

© 2017 Hawler