ئەم پەڕەیە چاپ بکە

نوێنەری نەتەوه یەکگرتووەکان له عێراق ھۆشداری دەدات

نوێنەری نەتەوه یەکگرتووەکان له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كگرتوویی سیاسیی بپارێزێ و هۆشداری ده‌دات گرژییه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان نییه‌.

له‌ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوه یەکگرتووەکان سەبارەت به رەوشی عێراق كه‌ به‌ شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌ڕێوه‌چوو، جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوه یەکگرتووەکان له عێراق دووپاتیكرده‌وه‌، هێشتا هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی پرسه‌كانی بوودجه‌ و داهاتی نه‌وت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌،‌ راگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ كارێكی خراپ بوو.