ئاب 11, 2020

عەبدولمەھدی: دۆخی تەندروستی عێراق لە وڵاتانی دەوروبەری باشترە

سه‌رۆك وه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێـت، دۆخی عێراق به‌راورد به‌ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له‌ رووی كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ‌ باشتره‌، چونكه‌ هه‌ر زوو رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای گرته‌به‌ر.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كابه‌ڕێكه‌ری عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئاسایشی عێراقی ئەنجامدا و دۆخی هه‌نووكه‌یی وڵات و پێشهاته‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا تاوتوێ كرا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یەندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندووه‌ "دۆخی ته‌ندروستی و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ عێراق به‌راورد به‌ وڵاتانی دیكه‌ باشتره‌، وێرای ئه‌وه‌ی كه‌ عێراق رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی و ئابووری و تیرۆر بووه‌ته‌وه‌.

عه‌بدولمه‌هدی، هۆشداری داوه‌ له‌ قۆستنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ بۆ مه‌به‌ستی شڵه‌ژاندن و ئاڵۆزتركردن.

© 2017 Hawler