ئاب 03, 2020

دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەستدا

دوو كەسی دیكە لە نەجەف و دیالە بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و بەگوێرەی دوایین ئامار تائێستا 58 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لە تەندروستی پارێزگای نەجەف رایگەیاند، پیاوێکی بە ساڵاچوو لە نەجەف، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

لە لایەكی دیكە شانەی قەیرانەکانی پارێزگای دیالەش گیان لەدەستدانی تووشبوویەکی کۆرۆنا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، کە تووشبووەکە تەمەنی 60 ساڵان بووە و خەڵکی شارۆچکەی بەلەد بووە.

هاوکات، لە دیوانییە ژنێکی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبووەوە.

بەمەش کۆی ئەو کەسانەی لە عێراق بەهۆی کۆرۆنا گیانییان لەدەستداوە گەیشتە 58 کەس.

© 2017 Hawler