تەمموز 14, 2020

36 كەسی دیكە لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد، 36 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتی تووشبووان لە عێراق گەیشتە 382 كەس.

وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاند، 7 كەسی دیكە بەھۆی كۆرۆنا مردن و تا ئەمڕۆ 36 كەس بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەستداوە.

لە دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بەوەشكراوە 105 تووشبووی كۆرۆنا لە عێراق چاكبوونەتەوە.

© 2017 Hawler