نیسان 06, 2020

ژمارەی توشبوانی فایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق زۆر تەشەنەی کردە

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 50 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا ڤایرۆس لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە پشتڕاست كراونەتەوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

  • بەغدا/ روسافە: 2 حاڵەت
  • بەغدا/ شاری بزیشكی: 1 حاڵەت
  • بەسرە: 11 حاڵەت
  • نەینەوا: 4 حاڵەت
  • كەربەلا: 3 حاڵەت
  • دیالە: 1 حاڵەت
  • نەجەف: 13 حاڵەت
  • سلێمانی: 8 حاڵەت
  • هەولێر: 6 حاڵەت
  • دهۆك: 1 حاڵەت

وەك لە بیەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا ئاشكرا كراوە، 4 حاڵەتی نوێی مردنیش بەهۆی پەتاكەوە تۆماركراون، 2 حاڵەت لە كەربەلا، حاڵەتێك لە نەینەوا و حاڵەتێكیش لە سلێمانی.

لەكاتێكدا 13 حاڵەتی نوێی چاكبوونەوە لە ڤایرۆسەكە پشتڕاست كراونەتەوە، كە 9 حاڵەتیان تەنیا لە سلێمانی، حاڵەتێك بە بەسرە، حاڵەتێك لە ناوچەی كەرخی شاری بەغدا و 2 حاڵەتیش لە نەجەف چاك بوونەتەوە.

هاوكات كۆی تووشبووانی پشتڕاستكراوە لە عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە، ژمارەیان بۆ 316 حاڵەت بەرز بووەتەوە.

تا ئێستا 27 حاڵەتی مردن بەهۆی پەتاكە تۆماركراون.

75 حاڵەت بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق جەخت لەسەر پابەندبوونی خۆی بە رێنماییە تەندروستییەكان دەكاتەوە، داواش لە هاووڵاتیان دەكات، رێنمایی و رێكارەكان وەك خۆی جێبەجێ بكەن، دووپاتیش دەكاتەوە، هەر كەسێك سەرپێچی رێنماییەكان بكات تووشی لێپێچینەوە دەبێت.

 

© 2017 Hawler