تەمموز 23, 2018

ئەمریكا لەبارەی دەستوەردانەكانی ئێران لە عێراق ھۆشداریی دەدات

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، مەترسی وڵاتەكەی لەبارەی بەکارهێنانی خاکی عێراق لەلایەن ئێرانەوە بۆ ململانێکانی ناوچەکە راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە واشنتن ترسی لەوە هەیە ئێران رێگە بە دووبارە کرانەوەی عێراق بە رووی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بگرێت.

دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: " واشنتن لە دەستوەرەدانەكانی ئێران لە كاروباری ناوخۆی عێراق نیگەرانە و تاران رێگرە لە كرانەوەی عێراق بەرامبەر بە وڵاتانی دراوسێ و جیهان".
لەبارەی ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی عێراق ئەوەی خستەڕوو: "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاگاداریان كردوون كه‌ هێزه‌كانی عێراق پلانێكی باشیان بۆ پاراستنی بنكه‌كانی دەنگدان و خه‌ڵك له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌، ئێمه‌ به‌شداریی له‌و پلانه‌شدا ناكه‌ین چونكه‌ هێزه‌كانی عێراق خۆیان ده‌توانن ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌ڕێووه‌ ببه‌ن".
سەبارەت بە ساختەكاری لە ھەڵبژاردنەكانی عێراق، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا گوتی: "ئه‌سته‌مه‌ لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق بتوانرێت ساخته‌كاری بكرێت و یاریكردن به‌ ئە‌نجامه‌كان بكرێت، چونكه‌ ئه‌و سیستمه‌ نوێیەی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، زۆر به‌رز و ورده‌ و رێگه‌ به‌ هیچ پرۆسه‌یه‌كی ساخته‌كاری نادات".
ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی عێراقیش ترسیان لە ساختەكاری و دەستوەردانی وڵاتان ھەیە.

لە کوردستان ٢٤ەوە

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.