شوبات 23, 2020

18% موڵكی توركیا لەلایەن عیراقییەكانەوە دەکڕدرێت

ئاریان دەرگەڵەیی - هەولێر

 

ئاژانسێكی هەواڵی توركیا ڕاگەیاندووە لەماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا عێراقیەكان زۆرترین مۆڵكیان لە توركیا كڕیوە.

ئاژانسی (تورك پرێس)ی توركی نووسیویەتی 18 % ئەو مولكانەی كە لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا فرۆشراون لەلایەن عێراقییەكانەوە كڕدراون.
هەروەەها ئاژانسەكە نووسیویتی كە لە نێوان ساڵانی 2015 تا 2019 ژمارەی ئەو مۆڵكانەی كەلەلایەن عێراقییەكانەوە كڕدراون گەیشتۆتە 143 هەزار مۆڵك.
لە دوای عێراقییەكان ئاژانسەكەی ناوی چەند وڵاتێكی دیكەی هێناوە كە ئەوانیش زۆرترین مۆڵك لە توركیا دەكڕن لەوانە ئێرانیەكان و سعودییەكانن كە ئەوانیش مۆڵكێكی زۆریان لە توركیا كڕیوە، كە ڕێژەكەی دەگاتە 9 % دوای ئەوانیش ناوی وڵاتی ڕووسیا هاتووە كە ڕێژەكەی دەگاتە 5 % .
سەبارەت بە كاری وەبەرهێنانیش لە توركیا ئەو ئاژانسە نووسیویەتی: لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 5 ملیۆن هاوڵاتی عەرەب لە توركیا نیشتەجێبوون، زۆربەی ئەو ژمارەیەش دەستیان بە كاری وەبەرهێنان كردووە، بەشێكی زۆر لە هاوڵاتییە عەرەبەكانە لە وڵاتانی كەنداوەوە هاتوون و بەشێكی دیكەش لەو وڵاتانە هاتوون كە ڕووبەرووی قەیران هاتوون دەترسێن وەبەرهێنان لە خاكی خۆیان ئەنجام بدەن.
هەروەها ئاژانسەكە بڕی ئەو وەبەرهێنانەی دیاركردووە كە بەرهێنەرە بیانییانەكان لە توركیا ئەنجامیان داوە، كە دەگاتە 133 ملیار دۆلار.
سەبارەت بەو كەرتانەی كە وەبەرهێنەرە بیانییەكان كاریان لەسەر كردووە بریتین لە كەرتی بانكی و مۆڵك و پیشەسازی چنین و خواردەمەنی و بازرگانی نێودەوڵەتی.

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 23 2020
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 20 2020
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 19 2020
  • 1
  • 2
  • 3
© 2017 Hawler