شوبات 23, 2020

خەرجی هەر خێزانێك لە بەغدا مانگانە نزیكەی 2 ملیۆن دینارە

ماڵپەرێكی جیهانی بڵاوی كردۆتەوە كە خەرجی هەر خێزانێك لە بەغدای پایتەختی عێراق نزیكەی 2 ملیۆن دینارە .

ماڵپەری نومبیو كە ماڵپەرێكی جیهانییە تایبەت بە دیاریكردنی ئاستی بژێوی خانەوادەكان، لە دوایین راپۆرتی خۆیدا باسی لە چەند شارێكی جیهانی كردووە و ئاستی بژێوی خێزانەكانی دیاری كردووە، لە ناو ئەو شارانەدا باسی بەغدای پایتەختی عێراقی كردووە، دەریخستووە كە تێچووی خەرجی هەر خێزانێك لە بەغدا 2 ملیۆن دینار و 253 هەزار دینارە.
ئەو ژمارەیەی كە ماڵپەرەكەی ئاماژەی پێداوە بۆ خێزانێكە ئەگەر ژمارەیان چوار كەس بێت، بەمەرجەی كڕێی خانووشی لەگەڵ دانەبێت
ئەماڵپەرە لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو بەراوردێكی لە نێوان شاری بەغدا و هەولێر كردووە كردبوو دەریخستبوو كە خەرجی تێچووی بژێوی ژیان لە بەغدا زۆرترە بە بەراورد لەگەڵ شاری هەولێر ڕێژەكەیشی دەگاتە 5.43%".

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 23 2020
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 20 2020
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 19 2020
  • 1
  • 2
  • 3
© 2017 Hawler