کانونی دووەم 25, 2020

4 ئه‌ندامی خێزانێك كوژران له‌ به‌سره‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16/12/2019، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یان: "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی خێزانێكیان كوشتووه‌".

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ گوتوویه‌تی: "ئه‌و خێزانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كانه‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج، پێكهاتوون له‌ ژن و پیاوێك و 3 منداڵ و له‌ گه‌ڕه‌كی موهه‌ندیسینی شاره‌كه‌ ته‌قه‌یان لیكراوه‌".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌، ته‌نها منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵان له‌و كرده‌ تاوانكارییه‌دا رزگاری بووه‌ و 4 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

© 2017 Hawler