کانونی یەکەم 07, 2019

ئەو هێزە هاوبەشەی پاڵنەری شۆڕشەکانی ئێســتای جیهانە

خۆپیشاندانەکان لەچیلیەوە هەتا عێراق خۆپیشاندانن لەدژی نایەکسانی و گەڕانەوەن بۆ یەکبوونی ناسنامەی نیشتمانی، ناسەقامگیرییەکانی ئێستا شەپۆلێکی بەرفراونن و باری خراپی ئابووری، نایەکسانی و گەندەڵی ئیداری و سیاسی، خاڵی بەشکردون لەنێو خۆپیشاندەران لەشەقامەکانی وڵاتانی جیهاندا.

نوسینێک هەیە کە وەکو هاوکێشەیەکەی بنچینەیی تەماشای دەکرێ لەلایەن (ئانا کێرنینا)وە دەڵێ، هەموو خێزانە دڵخۆشەکان وەکو یەکن، وە هەر خێزانێکی نادڵخۆشیش بەڕێگای خۆیان وەک یەکن. ئەوە دەکرێ ڕێگایەکی ڕاستبێ بۆ بیرکردنەوە لە ناسەقامگیرییە سیاسیەکانی ئێستا کە زۆری وڵاتانی جیهانی لەساڵی (٢٠١٩)ەدا گرتۆتەوە و سەرنجی بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوە.
بەشێوەیەکی زۆر لەهەر وڵاتێک لە چیلی و بۆلیڤیا بۆ فەرەنسا و بۆ هۆنک کۆنگ و بۆ لوبنان، بۆ عێراق و، سودان و، جەزائیر و ئێران و شوێنەکانی دیکە، شارەکان دەسوتێن و، شەقامەکان بەئاپۆڕای خۆپیشاندەران گیراون و، لەڕابردوودا بەهۆی سەرهەڵدانە جەماوەرییەکانەوە چەندین حکومەت ڕووخاون و، هەتا ئەوانەشی کە ئائێستا دەستیان بەخۆیانەوە گرتوە و ماون، لاوازن و بەرەو ناسەقامگیری گەورەتردەچن.
هەروەکو هەمیشە ژاوە ژاوەکان، هۆکارە گەورەکانی ناسەقامگیری ناوچەیی و، جیاوازن، بەرزبونەوەی نرخەکان لە چیلی، گەندەڵی ئیداری و سیاسی لە بۆلیڤیا،، باجی سەر گازۆلین لە فەرەنسا، باجی واتس ئاپ لەلوبنان، دەستێوەردانە دەرەکیەکان و گەندەڵی لە عێراق، گەندەڵی و لاوازییە سیاسیەکانی سودان و، ئاڵۆزییەکانی هۆنگ کۆنگ لەسەر یاسای رادەستکردنەوە و، بەرزبونەوەی نرخی گازۆلینی ئێران ئەوانەن کەوا خەڵکیان ڕژاندە سەر شەقامەکان و لەپێناو ماف و ئازادیاندا تێدەکۆشن.
بەڵام کاتێ ناسەقامگیری سیاسی بەو شێوەیە دەتەقێتەوە ئەوا هەمیشە چەند فاکتەرێک و هۆکاری قوڵتر لەلایەن خەڵکی دیکەشەوە پێکەوە بەش دەکرێن و، کۆیان دەکاتەوە، کەوایە دەکرێ پوختەی شۆڕشە میلیەکانی (٢٠١٩) بەو شێوەیە بێ:
زۆربەی خۆپیشاندانەکان کاردانەوەی توڕەیی زیاتری میللەتن لەدژی نایەکسانی.
ناڕەزایەتیەکان لەسەر باری خراپی ئابووری یەکێک بوە لەهۆکارە سەرەکیەکانی خەڵکی بەشێوەیەکی گشتی لەوڵاتانی جیهاندا کە هاوڵاتیانی توڕە کردوە و خۆپیشاندان دەکەن، لەوانەیە لەهۆنگ کۆنگ جیاوازی هەبێ بەتایبەتی کە دۆخەکە زیاتر سیاسی و تایبەتترە و لەسەر تەسککردنەوەی ئازادییەکان و نادڵنیاییە لەچین، دەنا زۆربەی خۆپیشاندەران لەجیهانی پێشکەوتوودا دەربڕینی توڕەیین لەسەر باری نایەکسانی لەزۆربەی وڵاتاندا.
چیلی نمونەیەکی سەرکەوتووی ئابورییە لە ئەمەریکای لاتین بەڵام وڵاتەکە لەبارێکی خراپی نایەکسانیدایە، بەهەمان شێوەی نایەکسانی لە لوبنان و، لەعێراق و، لەشوێنەکانی دیکەش هۆکاری ناسەقامگیرییەکانە.
تەکنۆلۆجیای نوێش نایەکسانیەکانی خستۆتە بەردەست خەڵکی، لەو ڕێگایەوە زیاتر هەستی پێدەکەن، واتە دۆخەکەی ئاشکراکردوە و، ئێستا لەتەمەنی ئینستاگرامدا دۆخەکە زیاتر دەرکەوتووترە. سەروەتی بەدەستهێنراو بەهۆی بەختەوە یان سەرکەوتنەوە ڕۆژانە لەسەر شێوەی دیجیتاڵی دەبینرێ، ئەوەش هاڕینی هەژارەکانی لەئاستی نایەکسانیدا کەمتر لێبوردە کردوە، ئەوان دەبینن چ دەگوزەرێ بۆیە ناتوانن قبوڵی بکەن.
بەڵام لەپشت ژاوە ژاو و ناسەقامگیرییەکانەوە کەمتر دۆخە مادییەکان هەن، بزوتنەوەکانی جیهانی عەرەبی بەتایبەتی ڕیشەیەکی سیاسیان هەیە و، هۆکارەکان زیاتر سیاسین. هەندێک خۆپیشاندانەکانی ئەو ساڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا ناودەبەن بە بەهاری عەرەبی (٢) و، بەڵام هیواخوازن کە ڤیرژنی کۆتایی ئەو ناسەقامگیریانە وەکو ئەسڵیەکە نەبێ و باشتربێت.
شارەزایان خۆپیشاندانەکانی ئەو جارە جیادەکەنەوە لەخۆپیشاندانەکانی پێشوتر بەتایبەتی لەوڵاتانی عەرەبیدا کە کە زیاتر سروشتی دەردەکەون، لە لوبنان ناسەقامگیریەکانی جاران زیاتر سێکتەری و بەهۆی گرژیە ئاینیەکانەوە بوون، بەڵام ئەو جارەیان هەموو خۆپیشاندەران یەکگرتوو دەردەکەون، نەک بەتەنها گروپێکی ئاینی لەدژی ئەوانی دیکە بێتە سەر شەقام، ئەوان ئێستا پێکەوە نیگەرانیەکانیان بەش دەکەن، بەهەمان شێوە لەشوێنەکانی دیکەش.
هەروەها لەعێراق کەوا دابەشبونی سێکتەری شیعە و سوننی تێدا باوە و، بەهۆی ئەو دابەشبونە و گرژیانەیانەوە لەماوەی (٢٠) ساڵی ڕابردوودا بەسەدان هەزار قوربانی لێکەوتۆتەوە، بەڵام گرژییە سێکتەرییەکان لەو جارەی خۆپیشاندانەکاندا کەمتر بایەخیان پێدەدرێ لەوەی کە توڕەی و ئازارە هاوبەشیەکانیان زاڵە کە ئەویش لەدژی گەندەڵی ئیداریە و سیاسیە و، هەروەها ڕێگادانە بەدەستێوەردانی دەرەکی بەتایبەتی لەدژی ئێران.
ئەوە و ڕووداوەکانی دیکەی شوێنەکانی تر، شتێکی دیکە جیای کردونەتەوە کە لەزۆربەی ناسەقامگیریەکاندا بەدیدەکرێ ئەویش یەکبوونی ناسنامەی نیشتمانیە.
لەعێراق و، لوبنان و ئەمەریکای لاتینی، خۆپیشاندەران بەیەکبوویی نیشتمانی دەرکەوتوون، جیاوازییە ئاینیەکان وەلانراون، هەتا لەناسەقامگیرییەکانی هۆنگ کۆنگیش یەکگرتوویی نیشتمانی، نەتەوەیی، زمانی بەدەیدەکرێ.
عێراقیەکان لەدیاردەی دەستێوەردانەکانی ئێران ناڕەحەتن و یەکگرتوون، هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران لەڕاستیدا زۆرینە شیعەن بەڵام یەکگرتوویی نیشتمانی و نەتەوەیی بەهێزتر دەردەکەوێت بەسەر پێکەوەبەستووی ئاینی و مەزهەبیدا هەروەکو لەخۆپیشاندانەکانی عێراقدا ئەو راستیە بەرچاوە .
هەموو ئەوانە بەشێکن لەو پۆلپۆلیستە ناشنالیزانەی کەوا لەدروستکردنی دیموکراسی ئەمەریکا و ئەوروپادا بینیومانن. لەسەرانسەری جیهاندا، ناسنامەی سیاسی شێوەی خۆی ڕێکدەخاتەوە و، شۆڕشەکانی ئێستا تەنها لەدەستپێکدان.
سەرچاوە: (زە ۆڵ ستریت جۆرناڵ)

 

خالید ئه‌حمه‌د - هەولێر

© 2017 Hawler