کانونی یەکەم 07, 2019

کۆشکی سپی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دەکات

كۆشکی سپی داوادەکات کۆتایی بە تووندوتیژی و ئاڵۆزییەکانی عێراق بێت و وڵاتەکە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاو بنێت.

لە راگەیەندراوێکدا کۆشکی سپی دەڵێت: "عێراقییەکان دەستبەستراو نامێنن بەرامبەر بە هەدەرانی سامانەکانی عێراق لەلایەن ئێران و بەکارهێنانی گرووپی چەکدار بۆ رێگریکردن لە ئازادی رادەربڕین و بۆچوونیان بە ئاشتیان. ئەمریکاش هاوشێوەی بەرنامەی هاریکاری UN داوا لە عێراق دەکات توندوتیژییەکان دژی خۆپیشاندەران بووەستێندرێت و پەیمانی سەرۆک بەرهەم ساڵح جێبەجێبکرێت کە جەخت لە چاکسازی لە هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکاتەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە بەردەوامی هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەران و چالاکڤانانی مەدەنی و راگەیاندکاران لە عێراق دەربڕیوە و، هەروەها نیگەرانیشە لە راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لە سەرانسەری عێراق.

کۆشکی سپی هەروەها رایگەیاندووە: "سەرەڕای ئەوەی تووندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکاردێت و رێگەنادرێت دەستیان بگاتە ئینتەرنێت، بەڵام دەنگی گەلی عێراق بیستراوە کە داوای هەڵبژاردن و چاکسازی دەکات". داواشدەکات "کۆتایی بە تووندوتیژی و ئاڵۆزییەکانی عێراق بێت و وڵاتەکە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاو بنێت".

 

کۆشکی سپی لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، لەگەڵیان بن بۆ پاڵپشتیکردنی داهاتووێکی باشتر بۆ خەڵكی عێراق.

 
 

 

© 2017 Hawler