کانونی یەکەم 11, 2018

داوای 10 ملیۆن دۆلار دەكەن لە بەرامبەر ئازادكردنیدا

جێگری پێشووی پارێزگاری موسڵ، 2 ساڵ بەر لە ئێستا هاتوەتە ئیستەنبۆڵ، بەڵام لە لایەن چەند كەسێكەوە لە مانگی 10ی 2016 رفێنراوە و تاوەكو ئێستاش هەواڵی نازانرێت.

فەیسەل ئەلیاوەر، بەر لە هاتنی گروپی تیرۆرستی داعش بۆ موسڵ، وەكو جێگری پارێزگار كاری كردوە، بەڵام لە 2016 بە سەردانێكی فەرمی هاتوە بۆ ئیستەنبۆڵ و لەوێ رفێنراوە.
تەلەڤزیۆنی NTV توركی، لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات، دوای داگیركردنی موسڵ لە لایەن داعشەوە، فەیسەل چوەتە ئوردن و لەوێ نیشتەجێ بوە. بەڵام لە مانگی 10ی 2016 لە كۆنفراسێكدا لە ئیستەنبۆڵ داوەت دەكرێت و كاتێك دەگاتە ناو فڕۆكەخانەی ئەتاتورك، سەیارەیەكی سپی دێت بە شوێنیدا و ئیتر دەڕفێنرێت و هیچ هەواڵێكی نییە.
ئەو كەسانەی فەیسەلیان رفاندوە، داوای 10 ملیۆن دۆلاریان لە خانەوادەی كردوە لە بەرامبەردا ئازادی دەكەن، بەڵام خانەوادەكەی ئەو پارەیەیان نەبوە و لە ئیستەنبۆڵ داوای یاساییان تۆمار كردوە. دوای ئەوەی 2 ساڵ بەسەر رفاندنەكەی تێپەڕ دەبێت و فەیسەل بێسەر و شوێنە، خانەوادەكەی پەنایان بۆ میدیای توركیا بردوە و داوای هاوكارییان كردوە.
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتوە، كە رفێنراوان ڤیدیۆیەكی فەیسەلیان بۆ خانەوادەكەی ناردوە و داوای 10 ملیۆن دۆلاریان كردوە، بەڵام خانەوادەكەی گومانیان لە بەروارەكەی هەبوە و ترسیان هەبوە كوژرابێت، بۆیە داوایان كردوە ڤیدیۆیەكی بەرواری تازە بنێرن، بەڵام وەڵامیان نەبوە.
رفێندراوان لە ڤیدیۆیەكی تردا داوایان لە خانەوادەی فەیسل كردوە، لە بری 10 ملیۆن دۆلار، 3 ملیۆن دۆلار بدەن، بەڵام لەبەر ئەوەی دوای هاتنی داعش سەروەت و سامانی فەیسەل لە لایەن داعشەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بۆیە نەیانتوانیوە ئەو پارەیە دابین بكەن.
پۆلیسی ئیستەنبۆڵ بە دوای فەیسەلدا دەگەڕێت و تاوەكو ئێستا هیچ سەرەداوێكی نەدۆزیوەتەوە

 

كارزان گلی ـ هه‌ولێر
.

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
© 2017 Hawler