کانونی یەکەم 11, 2018

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پڕۆژە یاسایی بوودجە دەدات

بڕیار وایە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق جارێكی دیكە كۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی 2018 یەكێك بێت لە كارنامەی دانیشتنەكە، ئەمە لەكاتێكدایە كە پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ حەوت ترلیۆن دینار كەمكراوەتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە هەرێمی كوردستان تەنیا بۆ مووچە پێویستی بە زیاتر لە دە ترلیۆن دینارە، جگە لە خەرجی و كرێی كۆمپانیا نەوتییەكان و خەرجی وەبەرهێنان، لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا عێراق 25 ملیار دۆلاری قەرز كردووە و هیچ بڕە پارەیەكیشی لەو قەرزانە نەداوە بە كوردستان.

فراكسیۆنە كوردستانییەكان داواكارن رێژەی 17% بوودجەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان بكرێت و وەكو پارێزگاكان مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان نەكرێت، هەروەها بەشە بوودجەی پێشمەرگە دیاری بكرێت و هەرێمی كوردستان لە بوودجەی گەشەپێدانی هەرێمایەتی بێبەش نەكرێت، ئەمە لە كاتێكدایە سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادە نییە گۆڕانكاری لە پڕۆژە یاسای بوودجەدا بكات و داواكاری كورد جێبەجێ بكات، بەجۆرێك دەیەوێت بەمشێوەی كە هەیە پڕۆژە یاسای بوودجە پەسەند بكرێت، كە ئەمەش بەهیچ شێوەیەك لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندا نییە، ئەندامانی كوردیش لە بەغدا دەڵێن، بە هیچ شێوەیەك دەنگ بە پڕۆژە یاسایی بوودجە نادەین تا داواكارییەكانی ئێمە جێگیر نەكرێن.
نەجیبە نەجیب، ئەندامی لیژنەی وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ "هەولێر" ڕوونیكردەوە، تاوەكو ئێستا هیچ گۆڕانكارییەك لە پڕۆژەیاسای بوودجە نەكراوە، هەر ئەوەی پێشووە كە حكوومەت ناردوویەتی، ئەم یاسایە دژی هەرێمی كوردستانە و خراپترین بوودجەیە دەرحەق بە هەرێمی كوردستان، پڕۆژە بوودجەی عێراق جگە لە رووی ئابووری لە رووی سیاسیشەوە كێشەی بۆ هەرێمی كوردستان دروست كردووە، لە رووی دەستووریشەوە ناوی هەرێمی كوردستان نەهێنراوە، كێشەی سەرەكی كورد مالیكی و حەیدەر عەبادی نیە، بەڵكوو كێشەی كورد ئەو عەقڵیەتەیە كە عێراق بەڕێوە دەبات، سەرۆك وەزیران تەنیا بەڵێن دەدات، بابەتی مووچەی كردووە بە كارتی سیاسی و بە خواستی خۆی موزایەدەی پێوە دەكات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: زیاتر لە 25 ملیار دۆلار قەرز دراوە بە عێراق، بەڵام ئەو قەرزانە لەگەڵ ئەوەی ساڵانەش ئاماژەیان بۆ دەكرێت، بەڵام ئەوەی كە من دەمەوێت بڵێم كە گەلی عێراق ئاگایان لە وردەكاریی ئەو قەرزانە نییە و نازانن حكوومەتەكەیان بۆچی قەرزی زۆر وەردەگرێت و وڵاتەكەیان تووشی چ قەرزارییەك دەكات، بۆیە داوام لە دەستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە بانگهێشتی نوێنەرانی حكوومەت بكەن بۆ ئەوەی لەبەردەم پەرلەماندا چۆنیەتیی ئەو قەرزەی كە دەیكەن روونی بكەنەوە و پێویستە نوێنەرانی گەل ئاگاداری كارەكانی حكوومەت بن كە بە چ شێوەیەك قەرز وەردەگرێت، بەداخەوە سەرۆكایەتیی پەرلەمان، بە هیچ شێوەیەك ئەو داوایەی ئێمەی جێبەجێ نەكردووە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو قەرزانەی كە عێراق كردوویەتی لە دوای ساڵی 2015ەوە بڕی 25 ملیار دۆلارە، لەنێو ئەو قەرزانەی كە دراوە بە عێراق بە هیچ شێوەیەك هیچ بڕە پارەیەكی لێ نەدراوە بە هەرێمی كوردستان، هەروەها گەیاندنی خزمەتگوزاریش هەموو پارێزگاكانی عێراقی گرتووەتەوە و پێشینەش دراوە بە پارێزگاكانی باشوری عێراق، بەڵام پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی لێ بێبەش كراوە.
لە دوای 16 ئۆكتۆبەر حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەك براوە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات و بەردەوامیش لە هەوڵدایە بۆ قوڵتركردنەوەی قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان".

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
© 2017 Hawler