تشرینی دووەم 22, 2019

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رەتیدەكاتەوە هیچ رۆڵێكیان لە بۆردومانكردنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە عێراق هەبێت

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پەنتاگۆن) راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رەتیكردەوە، دەستیان لە بۆردومانكردن و تەقاندنەوەی بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە عێراق ـدا هەبێت.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بەیاننامەکەیدا، گوتیشی" ئەمریکا پاڵپشتیی له‌ سەروەریی عێراق دەکات و ئه‌و جوره‌ هه‌والانه‌ دوورن له‌ راستی و هیچ بنه‌مایه‌كی بۆی نییه‌.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆی بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی دۆخی عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی ناجێگیر چووه‌و لە بەیاننامەیەكیشدا دوێنی دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرش و بۆردوومانەكانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانە نەناسراوەكان بۆ سەر بارەگا و هێزەكانی حەشدی شەعبی بێدەنگی شكاندو رایگەیاند كە سەروەری وڵاتەكە دەپارێزن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ده‌لێت" چەندین دیدارمان لەگەڵ باڵیۆزەكانی وڵاتان لە بەغدا ئەنجام داوە و لە هەموو دیدارەكاندا دووپاتمان لەسەر پاراستنی سەربەخۆیی عێراق و سەروەرییەكەی كردووەتەوە، هەروەها هەر دەستێوەردانێكی دەرەكیشی لە كاروبارەكانی ناوخۆی وڵاتەكەمان ڕەت ده‌كه‌ینه‌وه‌.
هەروەها ئاماژەی داوە كە ڕێوشوێنی پێویست و رێكاره‌ دیپلۆماسییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ر كارێك ببنه‌وه‌، كه‌ سه‌روه‌ری عێراقی تێدا پێشێل بكرێت. دووپاتیشی كردووەتەوە له‌ ڕێگه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشەوە، هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن.

© 2017 Hawler