تشرینی دووەم 15, 2019

به‌شێك له‌ سیاسییه‌كانی عێراق گەمارۆیان دەخرێتە سەر

له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌تۆماركردنی چوار كه‌سایه‌تی عێراقی له‌لیستی سزا‌كانیدا، نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی حكومه‌تی به‌غدا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی لێنیشتووه‌ به‌وه‌ی ئه‌ویش یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی واشنتۆن به‌نیازه‌ بیخاتە نێو لیستی سزا‌كانییەوە.

ده‌نگۆیه‌كی زۆر له‌نێو دامه‌زراوه‌ بڕیاربەدەستەکانی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ بڕیاره‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیکەی عێراقی بەتایبەت کەسایەتییە دیارە سیاییەکانی به‌غدا بخرێنه‌ نێو لیستی سزا‌كانی واشنتۆن .
ئه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی مرۆڤایه‌تی، ڕاپۆرته‌كان باسی وێرانبوون و تێكچوونی ژێرخانی شاره‌ عێراقییه‌كانیشیان كردووه‌ كه‌ چ له‌كاتی داگیركردنی داعش و چ پاش ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوه‌، ڕوویانداوه‌.مالیكی، كه‌هاوكات ئه‌مینداری گشتیی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامییه‌ له‌عێراق، به‌ئاشكرا مه‌ترسییه‌كانی خۆی له‌راپۆرته‌ ئه‌مریكییه‌كان نیشانداوه‌، به‌تایبه‌ت له‌پرسی "په‌یوه‌ندییه‌كی دارایی گوماناوی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی ئه‌مریكا کە له‌پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان دروستی كردووه‌".
مالیكی له‌خوولی دووه‌می حكومدارییه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵێكی خانه‌نیشكراو هه‌بووه‌و، له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی به‌رتیل ڕێگه‌ی كاركردنی بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ خۆش كردووه‌.له‌و باره‌یه‌وه‌ش گووتبووی "ئە‌وه‌ به‌ئامانجكردنێكی سیاسییه‌و، ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه‌ نێو سزاكان".پێی وایه‌ "دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كانی ئه‌مریكاو، تۆمه‌تباركردنی به‌گه‌نده‌ڵی، له‌كاته‌ نزیكه‌كان، ته‌نها مه‌به‌ست لێی تێوه‌گلانی كه‌سایه‌تییه‌ نیشتیمانییه‌كانه‌ به‌سزاكانی ئه‌مریكا".
شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسییه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه‌ "ئه‌وان دژی هێزو سه‌پاندنی فه‌رمانڕه‌ویی نێوده‌وڵه‌تین‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ سه‌ربه‌خۆ‌كان". ڕێبه‌ره‌كه‌ی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا تۆمه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بە "چه‌واشه‌كاری" وه‌سف ده‌كات، سووره‌ له‌وه‌ی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمیی و یاسایی ناسراوی نییه‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ماڵپه‌ری (ده‌یلی بێست)ـی ئه‌مریكی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌دوای به‌دواداچوونێكی فراوانی خۆی، گه‌یشتووەته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی "مالیكی به‌خۆی له‌رێگه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی نزیكه‌وه‌ پاره‌ی له‌ فرانك هیلمیك، ژه‌نه‌راڵی خانه‌نیشینكراوی ئه‌مریكی وه‌رگرتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی چوار سه‌ربازگه‌ی گرنگی عێراقیی وه‌ربگرێت".
مالیکیش، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رتیله‌ی وه‌ریگرتووه‌، ‌دژی زۆربه‌ی كۆمپانیا ڕكابه‌ره‌كان وەستاوەتەوە و نه‌یهێشتووه‌ وه‌به‌رهێنان له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌ بكه‌ن.به‌جۆرێكیش بووه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی ژه‌نه‌راڵ هیملیك و مالیكی زۆر پته‌و بووه‌، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی ٢٠١١.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ هاوشێوه‌ی خستنه‌ڕووی ناوی چوار كه‌سی سزادراو به‌منزیكانه‌ قۆناغێكی نوێی كه‌سایه‌تییه‌كان بخاته‌ نێو لیستی سزا‌كانی.سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ سزا‌كانی ئه‌مریكا به‌سزادانی ئه‌و چوار كه‌سایه‌تییه‌، هانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی داوه‌، لیستێكی نوێ ئاماده‌ بكات، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان كه‌سایه‌تییه‌كانی ڕیزی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی سیاسی تێ بكات".
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ترسی ئه‌وه‌ی پرسه‌كه‌ بگاته‌ دادگاییكردنی، مالیکی به‌ره‌و ئێران هه‌ڵات، به‌ڵام ڕژێمی تاران له ڕرێگه‌ی فشاره‌كانی توانی سینارۆكه‌ بگۆرێت و، بیگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ به‌غدا.نوری مالیكی تا ئێستاش له‌پاڵ كاریگه‌رییه‌ سیاسییه‌كه‌ی به‌گه‌وره‌ترین سیمبولی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێری له‌عێراق داده‌نرێت، به‌جۆرێك پڕۆسه‌كه‌ی شێواندووه‌، هیچ حكومه‌تێك به‌ئاسانی ناتوانێت چاره‌سه‌رییان بكات.

 

كارزان حه‌مید

© 2017 Hawler