ئایار 21, 2019

‌ فەیاز هۆشداری گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش له‌ ژێر ناوێكی جیاواز ده‌دات

فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری شپیگلی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند: كه‌ زانیارییان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی پێگه‌یشتووه‌.
فه‌یاز روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ زانیاریان هه‌یه‌ كه‌ داعش به‌ شێوازێكی نوێ و په‌یكه‌رێكی نوێوه‌ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌ و هه‌ست به‌ جموجۆڵێك ده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوی له‌و جۆره‌.
هاوكات فه‌یاز مه‌ترسییه‌كانی خۆی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌وه‌ی داهاتووی چه‌كدارانی داعش و پشتیوانانیان، رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی دابمه‌زرێنن و زانیاریشمان له‌ باره‌ی جموجۆڵێكی له‌و شێوه‌یه‌ هه‌یه‌.

© 2017 Hawler