ئاب 22, 2019

پارتی و سۆسیالیست كۆبوونەوە‌

ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان کۆبوونەوە و، کۆبوونەوەی  ١٨ی مانگی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت گفتوگۆی لەسەر کرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌ هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و عه‌لی حوسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانی و عێراقییه‌كانی پارتی و فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی پێكهاتبوون سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیان كرد .
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌، هێمن عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتی بوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

 

© 2017 Hawler