ئاب 23, 2019

پارتی: بۆ تەواوکردنی پرۆژە سیاسییەکەی نێوانمان لەگەڵ یەکێتی کۆدەبینەوە

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوو لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە بۆ تەواوکردنی پرۆژە سیاسییەکەی نێوانیان.

مەحموود محەممەد. گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: "ئێستا لیژنەکانی هەردوولا خەریکی نووسینەوەی پرۆژە سیاسییەکن بۆ رێککەوتنی نێوان هەردوو حیزبی یەکێتی و پارتی لەبارەی حکومڕانی هاوبەشی چوارساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان. لە دوو رۆژی داهاتوو مەکتەبی سیاسی هەردوولا کۆدەبنەوە بۆ تەواوکردنی پرۆژە سیاسییەکە و رێککەوتنی کۆتایی لەسەری".
رۆژی پێنجی شوباتی 2019، مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوە. لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەیەكیان پێكهێنا بۆ نووسینی رەشنووسی رێككەوتنێكی سیاسی، تاوەكو مەكتەبی سیاسی هەردوولا واژۆی بكەن و بڕیاری لەسەر بدرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە (رووداو)ی راگەیاند: "رێككەوتننامەكەی نێوان پارتی و یەكێتی لە 18 ماددە پێكهاتووە". هەروەها ئەندامێکی سەركردایەتی یەكێتی گوتی"بەپێی رەشنووسی رێككەوتنەكە هەردوو حیزب ئاگاداری سیاسەتی دارایی حكومەت و داهاتەكان دەبن و لە جوڵەی سەربازیدا رای یەكێتی وەردەگیرێت و لە پەیوەندییەكانی دەرەوەدا، یەكێتی بەپێی پێگە و قورسایی خۆی بەرپرسیارێتی پێدەدرێت".

© 2017 Hawler