شوبات 16, 2019

شاندی پارتی لەگەڵ تورکمان و کریستیانەکان کۆبۆوە

دوێنێ، لە شاری هەولێر شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هۆشیار زێباری، عەلی حوسێن، دڵشاد شەهاب و فرسەت سۆفی بە مەبەستی پێکهێنان و بەشداری کردنی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لایەنە تورکمانەکان و نوێنەری پێکهاتەی کریستیان لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

دوا بەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ تورکمان و کریستیانەکان، عەلی حوسێن، لێپرسراوی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەکانی بە ئەرێنی ناوبردن و رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە تورکمانییەکان و دواتر لەگەڵ چەند لایەنێکی کلدان، سریان، ئاشوور و ئەرمەن کۆبووینەوە. ئەجێندای سەردانەکانیشمان بۆلای ئەو لایەنانە پرسی پێکهێنانی حکومەت و دانیشتنەکانی پەرلەمانە.
لە لایەن خۆشیەوە مونا قەهوەچی، سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانی لە لێدوانێکی دا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندی پارتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد و رایگەیاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا لەگەڵ شاندی پارتی، باس لە په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و لایه‌نی توركمانەکان کرا و هه‌روه‌ها ره‌وشی كوردستان و پرۆسه‌ی پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریکردنی پێكهاتەی‌ توركمانەکان له‌و پرۆسه‌یه‌ گفتوگۆیان لەبارەوە ‌كرا.
لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا مونا قەهوەچی ڕایگەیاند: ئێمە بەشدار دەبین لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پێێ مافی نەتەوەیی، داواش دەکەین بەرژەوەندی لایەنە تورکمانییەکان پارێزراو بێت.
سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانی ڕاشیگەیاند: لە رابردوودا ئێمە هەڵوێستی نیشتیمانیمان هەبووە و سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک هەنگاوێکی گرنگە و ئێمە وەک پێکهاتە تورکمانییەکان پاڵپشتی خۆمان دەردەبڕین بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پێویستە هەرچی زووە هێزی پێشمەرگەی بگەڕێتەوە ناو شاری کەرکووک ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بە گەڕانەوەی پێشمەرگە دۆخەکە ئاسای دەبێتەوە و هیچ زیانێک بە پێکهاتەکانی ئەو ناوچانە ناگات.
لە دواییشدا، ئایدن مەعروف ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی لە کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و داخوازی تورکمانەکەکانی لە کابینەی داهاتوو ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ئەوان سوورن لەوەی لە کابینەی نوێی هەرێم بەشداری بکەن.
ئایدن مەعروف ڕایگەیاند،لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی پارتی ئه‌وان داوای یه‌كێك له‌ جێگره‌كانی سێ پۆستە سەرەکییەکە دەکەن، واتە جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم یا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، یا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت. باسی لەوەشکرد له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا شاندی پارتی دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌، كه گرنگه‌ توركمان له‌ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مان بوونیان هه‌بێت.
ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌وان داوایان كردووه‌ له‌ حكومه‌تیش به‌شداری بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌ك یان وه‌زیرێك ته‌رخان بكرێت بۆ كاروباری توركمان و نوێنه‌رایه‌تییان بكات.‌
لە لایەن خۆشیەوە رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێن، باسی لە کۆبوونەوەیان کرد لەگەڵ شاندی پارتی و ئەوەی ڕاگەیاند، ئەوان داخوازی خۆیان گەیاندۆتە شاندی دانوستانکاری پارتی و گووتی:" کۆبوونەوەکە ئەرێنی و گرنگ بوو، بڕیارەیشە لە ماوەی داهاتوو کۆبوونەوەی دیکە لەگەڵ شاندی دانوستاندکار ئەنجام بدەین، توانیمان لەو کۆبوونەوەیە داخوازییەکانمان بخەینەڕوو، هەروەها تێڕوانینی خۆمان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو خستەڕوو.
رۆمێ و هەکاری سەبارەت بە داواکردنی پۆست لە کابینەی نوێی حکوومەت رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باسی پۆستەکان بەشێوەیەکی گشتی لە سەرۆکایەتییەکان کرا. باسی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی سەرۆکی حکومەت و دەستە سەربەخۆکان و راوێژکار لە پەرلەمان و کاروباری گەلی ئێمە لە وەزارەتەکان کرا، هاوکات باسی ئەوەکرا لە نوێنەرایەتییەکانی حکومەت لە دەرەوە یەکێک لەو پۆستانە بدرێت بە نوێنەرێکی ئێمە، بە گشتی باس لە هەموو جومگەکانی هەرێم کراوە.

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 14 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 13 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 12 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 11 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 10 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 07 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 06 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 05 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 04 2019
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 03 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 31 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 30 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 29 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 28 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 27 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 24 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 23 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 22 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 21 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 20 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 17 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 16 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 15 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 14 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 13 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 10 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 09 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 08 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 07 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 06 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 03 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 02 2019
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 24 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 23 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 20 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 17 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 16 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 10 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 09 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 06 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 05 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 04 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 03 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ک یەکەم 02 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 29 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 28 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 27 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 26 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 25 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 22 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 21 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 19 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 18 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  • 32
  • 33
  • 34
  • 35
  • 36
  • 37
  • 38
  • 39
  • 40
  • 41
  • 42
  • 43
  • 44
  • 45
  • 46
  • 47
  • 48
  • 49
  • 50
  • 51
  • 52
  • 53
  • 54
  • 55
  • 56
  • 57
  • 58
  • 59
  • 60
  • 61
  • 62
  • 63
  • 64
  • 65
  • 66
  • 67
© 2017 Hawler